- مۆدێل: WJ1408NTG
- جۆر: جلشۆری ئێڵ جی دەرگا لە پێشەوە
- توانا: 8 کیلۆ
- ڕەنگ: سپی
- سیستەمی بارکردن: بارکردن لە پێشەوە.
- جۆری بزوێنەر: Inverter Direct Drive (وەرەنتی 10 ساڵ).
- تەکنەلۆژیا سەرەکییەکان: AI DD™ (ڕاستەوخۆی زیرەکی دەستکرد)، Steam™.
- جوڵەی شۆردن: 6 Motion DD
- دیزاین و بەرگەگرتن: دەرگای شووشەی بەهێزکراو. هەڵگری ستەینلێس ستیلی تەندروست و بەرگەگر.
- ئاسانکاری بەکارهێنەر: تایبەتمەندی زیادکردنی جل لە ناوەڕاستی شوشتنەکە. قوفڵی منداڵان. بەکارهێنانی ئەمپێری نزم.














جلشۆری سیستەمی پێشەوە بە قەبارەی 8 کیلۆگرام، بزوێنەری Direct Drive، دەستنیشانکردنی زیرەک، بە ڕەنگی ڕەنگی سپی
ەگەڵ جلشۆری ئێڵ جی دەرگا لە پێشەوەی 8 کیلۆیی WJ1408NTG ، بە ڕەنگی سپی ناوازە. تایبەتمەندی 6 Motion Direct Drive لاسایی جوڵەی شۆردنی دەست دەکاتەوە بۆئەوەی باشترین چاودێری بۆ قوماشەکانت دابین بکات. بزوێنەری Inverter Direct Drive کاراییەکی بەرز مسۆگەر دەکات بە کەمترین دەنگەدەنگ و توانایەکی درێژخایەن کە بە وەرەنتی 10 ساڵ پشتیوانی کراوە. تایبەتمەندی زیادکردنی جل (Add Item) ڕێگەت پێدەدات لە ناوەڕاستی خولی شۆردنەکەدا بیوەستێنیت و ئەو جلوبەرگانەی لەبیرت چوون زیادیان بکەیت. بەهۆی پەیوەندیی زیرەکی Wi-Fi، دەتوانیت لە دوورەوە جلشۆرەکەت بەڕێوە ببەیت و بە ئاسانی کێشەکانی چارەسەر بکەیت لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنی ThinQ.
تایبەتمەندییەکان- تەکنەلۆژیای ™AI DD
- تەکنەلۆژیای هەڵم+™*
- تواناییەکی گەورەتر
- Durability
- ڕێکخستن و دیزاینێکی نایاب
- خولی ئەمپێری نزم
لەگەڵ جلشۆری ئێڵ جیدەرگا لە پێشەوەی 8 کیلۆی WJ1408NTG ، بە ڕەنگە سپییە ناوازەکەی، لەگەڵ ئەو خێزانە هاوچەرخانەدا دەگونجێت کە بە دوای کارایی و ستایلدا دەگەڕێن لە یەک ئامێری نایابدا. تایبەتمەندی سەرەکی بریتییە لە 6 Motion Direct Drive، کە شەش جوڵەی دیزاینکراوی وردی دەفری جلشۆرەکە بەکاردەهێنێت بۆ لاساییکردنەوەی تەکنیکە نەرم و کاریگەرەکانی شۆردنی دەست. جا چ ئاوریشمێکی ناسک بێت یانخود هەر قوماشێکی تر، جلەکانت بەو شێوازە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت کە شایەنیانە بۆ ماوەیەکی درێژتر دەمێننەوە. ئەم ئامێرە بزوێنەری Inverter Direct Drive هەیە، کە بۆ خۆڕاگری، هێز و کارکردنی بێدەنگ دیزاین کراوە. بەهۆی کەمیی پارچە جوڵاوەکانیەوە لەرینەوە و دەنگەدەنگ کەمدەکاتەوە و لە هەمان کاتدا کارایی زیاد دەکات. ئەم بزوێنەرە کە وەرەنتی 10 ساڵ پشتیوانی کراوە، بۆ ئەوە دروست کراوە کە بەرگەی تاقیکردنەوەی کات بگرێت. تایبەتمەندی زیادکردنی جل (Add Item) ڕێگەت پێدەدات شۆردنەکە بوەستێنیت وە هەر جلێکی لە بیرکراو کەوا دەتەوێت بیخەیتە ناوی، بە ئاسانی و بەبێ دووبارە دەستپێکردنەوەی خولەکە. ئەمە ئاسانکارییەکی نوێیە بۆ پێداویستییە ڕاستەقینەکانی جلشۆردن. خاوەنتی تایبەتمەندی AI DD™ کەوا بە ڕێژەی %18 چرچ و لۆچی قوماشەکانت کەم دەکاتەوە و تایبەتمەندی Steam™ بەڕێژەی %99.9 هۆکارەکانی هەستیاری و تۆپەڵی تۆز کەم دەکاتەوە. خاوەن قوفڵی پاراستنی خۆیەتی، وە کۆنترۆڵی زیرەک و ژینگەیەکی ئارامتر پێشکەش دەکات. ئەم ئامێرە بۆ ئەو خێزانانە دروست کراوە کە بەهای کوالێتی، ئاسانکاری و ژیانی زیرەک دەزانن، هەمووی لە یەک ئامێردا.
چاودێری زیرەکانە بە ڕێژەی 18% پاراستنی زیاتری قوماش | بە پشت بەستن بە زانیارییە تۆمارکراوەکانی ئەزموونی شۆردن، تەکنەلۆژیای AI DD™ باشترین و گونجاوترین جووڵەی شۆردن پێشکەش دەکات بۆ پارێزگاریکردن لە جلەکانت. |
---|---|
تەکنەلۆژیای AI DD™ چییە؟ | تەکنەلۆژیای AI DD™ نەک تەنها کێشی جلەکان دیاری دەکات، بەڵکو هەست بە نەرمی قوماشەکەش دەکات، و بە شێوەیەکی خۆکارانە جووڵەی گونجاو بۆ قوماشەکە هەڵدەبژێرێت. |
پاکوخاوێنی زیاتر | تەکنەلۆژیای LG Steam™ %99.9ی ئەو ماددانە لەناودەبات کە دەبنە هۆی هەستیاری (حەساسیەت)، وەک مایتەی تۆز کە دەتوانێت ببێتە هۆی کێشەی هەناسەدان. |
لەناوبردنی 99.9%ی هۆکارەکانی هەستیاری | هۆکارەکانی هەستیاری بەهۆی هەڵمەوە تا ڕادەی 99.9% کەمدەکرێنەوە. |
بەرگەگرتر و پاکوخاوێنتر | پتەوکردنی دەرگای دەرەوەی شوشەیی بەهێز و شیک، لەگەڵ بەکارهێنانی بەرزکەرەوەی ناوەوەی جلشۆرەکە لە ستانلێس ستیلی پاک و بەرگەگر. |
ڕوونتر و شیکتر | شاشەیەکی نمایشی ڕوونتر و قەبارەی سویچێکی گەورەتری بە ڕووپۆشێکی کانزاییەوە هەیە. |