خەڵاتی دەستی کیچن ئەید بە 6 ئاستی خێرایی، ڕەنگی: ڕەشی تۆخ و بریقەدار| 5KHM6118EOB
چێژی ڕاستەقینەی تێکەڵکردن بدۆزەرەوە لەگەڵ خەڵاتی دەستی کیچن ئەید کە بە شێوازێکی زیرەکانە دیزاین کراوە. ئەم ئامێرە بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشە باوەکان دروستکراوە: دەوی Flex Edgeی لەگەڵ دایە بۆ تێکەڵکردنێکی خێراتر و بێدەنگتر، مەکینەیەکی بەهێزی DC بۆ کۆنترۆڵی زیاتر و سیستەمێکی هەڵگرتنی یەکپارچە کە بۆ هەمیشە کۆتایی بە شپرزەیی سەر مێزی چێشتخانەکەت دێنێت. ئەمە تەنها خەڵاتێکی دەستی ئاسایی نییە، بەڵکو ئامرازە نوێیەکەتە بۆ داهێنانی بێ ماندووبوون.
تایبەتمەندییەکان- یەک ئامێر بۆ هەموو کارێک
- 6 ئاستی خێرایی لەگەڵ ڕوونمای دیجیتاڵی LED
- مەکینەی بەهێز و کارامەی DC
- تایبەتمەندی Soft Start™
- وایەری جوڵاو توانای قوفڵکردنی تێدایە
- جانتا بۆ هەڵگرتن
- دوگمەی دەرهێنانی دەوەکان ( خەفاقە ) بە یەک پەنجە
- گەرەنتی دوو ساڵ
هەڵبژاردەکان
خەڵاتی دەستی کیچن ئەید بە شێوازێکی زیرەکانە دیزاین کراوە بۆ ئەوەی ژیانی ڕۆژانەی چێشتلێنانت بگۆڕێت. بەهێزە بەڵام کێشی سووکە، مەکینە کارامەکەی (DC) کۆنترۆڵی پێویستت پێدەبەخشێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەموو خواردنێک. داهێنانە ڕاستەقینەکە لە دوەکانی دایە کە Flex Edge ـی لەگەڵدایە؛ لێوارە سیلیکۆنییەکانیان دوو هێندە ڕووبەری زیاتر دابین دەکەن بۆ تێکەڵکردنێکی خێراتر و وردتر، هەموو ئەمانەش لەکاتێکدا دەنگەدەنگی ناخۆش و لەرینەوەی دەوەکان ( خەفاقەکان ) ناهێڵێت. ئەمە واتە وەستانی کەمتر بۆ چێشتخانەیەکی زۆر بێدەنگتر. بە 6 خێرایی ورد و تایبەتمەندی Soft Start™ کە ڕێگری لە پیسبوون دەکات ئەمەش واتا تۆ کۆنترۆڵی تەواوت هەیە. کاتێک کارەکانت تەواو بوو پاککردنەوەی زۆر ئاسانە ئەویش بەهۆی ئەو پارچانەی کە لە قاپشۆردا دەشۆردرێن. لە هەمووی خۆشتر ماڵئاوایی لە شپرزەیی بکە! وایەرە جوڵاوەکە و کلیپی هەڵگرتنە زیرەکەکە وا دەکەن ئامێرەکە و پارچەکانی هەمیشە پێکەوە بن. ئامادەبە بۆ شاکارەکانی دواترت.
| مۆدێل | 5KHM6118EOB |
| ڕەنگ | ڕەش |
| توانا (وات) | 85 وات |
| جۆری مەکینە | Direct Current ( کارەبای ڕاستەوخۆ ) |
| ڤۆڵتیە | 220-240ڤۆڵت |
| خێرایی | 6 پلە |
| خێرایی خولانەوە (RPM) | 350-1000 |
| ماددەی دروستکردن | پلاستیکی کوالێتی بەرز |
| پێوانە (بەرزی×پانی×قوڵی) | 15 × 8.8 × 20 سم |
| کێشی پوخت | 1.1 کگم |
| درێژی وایەر | 1.5 مەتر |
| ورەنتی | 2ساڵ |
| وڵاتی دروستکەر | ئەمریکا |
| مۆدێل | 5KHM6118EOB | ڕەنگ | ڕەش |
| توانا (وات) | 85 وات | جۆری مەکینە | Direct Current ( کارەبای ڕاستەوخۆ ) |
| ڤۆڵتیە | 220-240ڤۆڵت | خێرایی | 6 پلە |
| خێرایی خولانەوە (RPM) | 350-1000 | ماددەی دروستکردن | پلاستیکی کوالێتی بەرز |
| پێوانە (بەرزی×پانی×قوڵی) | 15 × 8.8 × 20 سم | کێشی پوخت | 1.1 کگم |
| درێژی وایەر | 1.5 مەتر | ورەنتی | 2ساڵ |
| وڵاتی دروستکەر | ئەمریکا |
| یەک ئامێر بۆ هەموو کارێک | چوار جۆر دەوی ستیلی لەگەڵدایە: دوو دەوی Turbo Beaters™ بۆ هەویری کێک، دوو چەنگاڵی شێلان ، دەوێکی 16 تێلی پرۆفیشناڵ بۆ هەوێنکردن، و دەسکی تێکەڵکردن بۆ دروستکردنی شەربەت و سۆس. |
|---|---|
| 9 ئاستی خێرایی لەگەڵ ڕوونمای دیجیتاڵی LED | ڕێگەت پێدەدات بە وردی 9 خێرایی جیاواز هەڵبژێریت، لەکاتێکدا ڕوونمای LED بە ڕوونی خێراییەکەت پیشان دەدات. |
| مەکینەی بەهێز و کارامەی DC | مەکینە بەهێزەکەی (Direct Current) کۆنترۆڵێکی نایابت پێدەبەخشێت و بە بێدەنگی کاردەکات، بە کارامەیی مامەڵە لەگەڵ قورسترین پێکهاتەکانیشدا دەکات. |
| تایبەتمەندی Soft Start™ | ئامێرەکە هەمیشە بە خێراییەکی کەمتر دەست پێدەکات پێش ئەوەی وردە وردە خێراتر بێت، ئەمەش ڕێگری لە پرژان و پیوسبوونی دەور و بەر دەکات. |
| وایەری جوڵاو توانای قوفڵکردنی تێدایە | وایەری کارەباکەی لە هەردوو لای ئامێرەکەدا قفڵ دەکرێت، ڕێگەت پێدەدات لە هەر گۆشەیەکەوە بە ئاسوودەیی کار بکەیت. |
| جانتا بۆ هەڵگرتن | ماڵئاوایی لە ونبوونی پارچەکان بکە! جانتایەکی لۆکەی تایبەت هەموو دەوەکان ( خەفاقە ) و وایەری کارەباکەت بە ڕێکی لە یەک شوێندا بۆ کۆدەکاتەوە. |
| دوگمەی دەرهێنانی دەوەکان ( خەفاقە ) بە یەک پەنجە | بە ئاسانی و بە خێرایی هەموو دەوەکان لە ئامێرەکە دەربهێنە تەنها بە یەک پەنجەنان بە دوگمە گەورەکەیەوە. |
| گەرەنتی دوو ساڵ | گەرەنتی کوالێتی و کارکردنی ئەفسانەیی کیچن ئەید. |