جلشۆری ئێڵ جی 9 کیلۆیی بە تایبەتمەندیەکانی، Inverter DD Motor, SmartThinQ™, وە بە ڕەنگی سپی ناوازە.
جلشۆری ئێڵ جی 9 کیلۆیی WY1409WVP، کە شتنێکی کارامە و ستایلێکی سەرنجڕاکێشی هەیە ، ئەم ئامێرە بزوێنەری Inverter Direct Drive (DD)ـی تێدایە کە ڕاستەوخۆ دەبەسترێتەوە بە دەفرەی ناوەوە، بەمەش ئاستی ژاوەژاو کەم دەکاتەوە و کارایی زیاد دەکات و تەمەنی ئامێرەکە درێژتر دەکاتەوە و لەگەڵ 10 سال وەرەنتی چاککردنەوە. بە تەکنەلۆژیای 6 Motion DD، ئەم ئامێرە جلوبەرگەکان بە شەش جوڵەی جیاوا دەجۆڵێنێت کەوا وەک شوشتنی دەستی لێدەکات وە بە خێرایی سوڕانەوەی 1,400 RPM، وشککردنەوەیەکی زۆر باش دابین دەکات و کاتی وشککردنەوەی دوای شتن کەم دەکاتەوە. هەروەها تایبەتمەندی Steam™ـی تێدایە بۆ لابردنی پیسییە سەختەکان و هۆکارەکانی هەستیاری، کە جلوبەرگەکانی پاک و تەندروست ڕادەگرێت. دیزاینەکەی سادە و جوانە و پەنجەرەیەکی شوشەیی گەورەی هەیە. لە ڕووی تەکنەلۆژیاوە، SmartThinQ™ (Wi-Fi)و Smart Diagnosisـی تێدایە، کە ڕێگەت پێدەدات بە ئاسانی چاودێری بکەیت و کێشەکان بدۆزیتەوە لە ڕێگەی مۆبایلەکەتەوە. ئەم ئامێرە بە ڕەنگی سپی سەرنجڕاکێش Essence White بەردەستە کە دەتوانن لەگەڵ هەموو جۆرە دیکۆرێکدا بگونجێن.
تایبەتمەندییەکان- بزوێنەری Inverter DD motorلەگەڵ وەرەنتی 10 ساڵ.
- خێرایی سوڕانەوە 1,400 RPM
- تەکنەلۆژیای 6 Motion DD
- تایبەتمەندی هەڵمی Steam™
- تایبەتمەندی SmartThinQ™ (Wi-Fi)
- تایبەتمەندی Smart Diagnosis