جلشۆری دەرگا لە پێشەوەی ئێڵ جی 8 کیلۆیی، بە تەکنەلۆجیاکانی ،Direct Drive, Steam & Smart Diagnos وە بە ڕەنگی سپی ناوازە.
جلشۆری ئێڵ جی دەرگا لە پێشەوەی 8 کیلۆی WY1408WTP، چارەسەرێکی نایابە بۆ پێداویستییەکانی جلشۆریی ڕۆژانەت. بە تەکنەلۆژیای 6 Motion DDجلەکانت بە پاکی و بە وریاییەکی زۆر دەشوات و 6 جوڵەی تایبەتیش بەکاردەهێنێت بۆ پاکردنەوەی جلەکان بە تەواوی و بێ پەڵە. هەروەها سووڕی خێرای 1400 RPM و تایبەتمەندی Steam (هەڵم) یارمەتیدەرن بۆ لابردنی پیسییەکان و لەناوبردنی بەکتریا، کە پاکوخاوێنییەکی قووڵ دابین دەکات. ئەم مۆدێلە خاوەنی تایبەتمەندی Smart Diagnosisە کە ئاسانکاری دەکات بۆ دەستنیشانکردنی کێشەکان و چارەسەرکردنیان، ئەمەش تەمەنی ئامێرەکەت درێژتر دەکات و کات و ماندووبوون لەسەری کەم دەکاتەوە. بە دیزاینێکی شیک و تەخت و بە ڕەنگی قەشەنگی Essence White( سپی ناوازە) وئەم جلشۆرە بە جوانی لەگەڵ هەر شێوازێکی ناوماڵدا دەگونجێت. ماتۆڕی Inverter Direct Driveبە دەنگ و ژاوەژاوێکی زۆر کەم و وەزەی کارەبایەکی کەم کاردەکات وە لە هەمانکاتدا جلشۆرەکە وەرەنتی 10 ساڵ چاککردنەوەی لەگەڵە، کە دڵنیایی دەدات لە کوالیتی و بەرگەگرتنی.
تایبەتمەندییەکان- مۆتۆڕی Inverter Direct Drive، وەرەنتی 10 ساڵ
- تەکنەلۆژیای 6 Motion DD
- خێرایی سوڕانەوە 1,400 RPM
- تایبەتمەندی هەڵمی Steam™
- تایبەتمەندی SmartThinQ™ (Wi-Fi) وە Smart Diagnosis