پاککەرەوەی قاپشۆر "Jayeonpong Steamwash Dishwasher Cleaner"
ئەم پاککەرەوەیە لە مارکەی Jayeonpong (자연퐁) ـی سەر بە کۆمپانیای کۆری LG Household & Health Careـە، کە بەپێی وێنەکە بۆ ماوەی ٣ ساڵ لەسەریەک (٢٠١٩-٢٠٢١) مارکەی ژمارە یەکی فرۆشیاری پاککەرەوەی قاپشۆر بووە لە کۆریا. ئەم بەرهەمە بەکاردێت بۆ لابردنی ئەو چڵک و چەوری و بۆنە ناخۆشانەی کە بە تێپەڕبوونی کات لەناو قاپشۆرەکەدا کۆدەبنەوە.
تایبەتمەندییەکان- بەکارهێنانی مانگی جارێک: تەنها پێویستە مانگێ جارێک بەکاری بهێنیت بۆ ئەوەی قاپشۆرەکەت بە خاوێنی و کارایی بهێڵیتەوە.
- • لابردنی سێ کێشەی سەرەکی: پەڵەی ئاو و کلس (Limescale): بەهۆی بوونی ترشی لیمۆ (Citric Acid)، بە شێوەیەکی کاریگەر ئەو پەڵە سپیانەی کە بەهۆی کڵسی ناو ئاوەوە دروست دەبن لادەبات و بریقە بۆ ناوەوەی قاپشۆرەکە دەگەڕێنێتەوە. چەوری و پاشماوەی خۆراک: بەهۆی بوونی سۆدەی نان (Baking Soda)، ئەو چەوری و پاشماوانەی کە لە شوێنە قورسەکاندا کۆبوونەتەوە (وەک فلتەر و پەروانەکان) بە تەواوی پاک دەکاتەوە. بۆنی ناخۆش: هۆکاری سەرەکی بۆنی ناخۆش کە بەکتریا و پاشماوەی خۆراکە، بە تەواوی لەناودەبات.
- سەلامەت و بێ زیان: o بێ ٨ جۆر ماددەی کیمیایی: ئەم بەرهەمە ٨ جۆر ماددەی کیمیایی زیانبەخشی تێدا نییە، وەک (Phosphoric acid, Sodium benzoate, ) و ٥ جۆر پارابین، کە ئەمەش وا دەکات بەکارهێنانی سەلامەت بێت.
| پێکهاتە سەرەکییەکان: | |
|---|---|
| | سیتراتی سۆدیۆم (Sodium Citrate) - لە ترشی لیمۆوە وەرگیراوە: بۆ لابردنی کلس و پەڵەی ئاو. |
| | کاربۆناتی سۆدیۆم (Sodium Carbonate): بۆ لابردنی چەوری و نەرمکردنی ئاو. |
| | سۆدەی نان (Baking Soda): بۆ لابردنی چەوری و بۆنی ناخۆش. |
| | ماددە چالاکەکانی ڕووکەش (Surfactants): بۆ یارمەتیدانی پاککردنەوەی گشتی. |
| | بۆنی لیمۆ (Limonene): بۆ بەخشینی بۆنێکی خۆش و فرێش. |
| چۆنیەتی بەکارهێنانی: | |
| | 1. قاپشۆرەکە بەتاڵ بکە: دڵنیابە کە هیچ قاپ و قاچاغێکی تێدا نییە. |
| | 2. پاکەتەکە بکەرەوە: تەواوی پاودەری ناو پاکەتەکە (١٠٠ گرام) بەکاربهێنە. |
| | 3. پاودەرەکە بڵاوبکەرەوە: o بەشێکی لەناو شوێنی تایبەت بە پاککەرەوە دابنێ. o بەشەکەی تریشی بە ناوەوەی قاپشۆرەکەدا بە گشتی بپژێنە، بەتایبەت لەسەر بەشی خوارەوە |
| | 1بەرنامەیەکی گەرم دابنێ: قاپشۆرەکە بخەرە کار لەسەر بەرنامەیەک کە پلەی گەرمی ئاوەکەی ٦٠ پلەی سیلیزی یان زیاتر بێت. |