- مایکرۆوەیڤی جێگیرکراو (دفن) وێرپووڵ
- دروستکراوی وڵاتی ئیتاڵیا
- قەبارە 31 لیتر
- دیزاینی مۆدێلی Absolute
- ناوەوەی ستیلی دژە ژەنگ
- دەرگاکەی بەرەو خوارەوە دەکرێتەوە
- تەکنەلۆژیای هەستی شەشەم بۆ لێنان و گەرمکردنەوە
- خاوەنی 15 بەرنامەی ئۆتۆماتیکییە
- توواندنەوەی خێرا
- دەستپێکردنی خێرا
- سیستەمی دابەشکردنی یەکسانی گەرمی 3D
- هێزی مایکرۆوەیڤ 1000 وات
- هێزی برژاندن (کوارتز) 800 وات
- کۆی گشتی هێزی ڕاکێشراو 2300 وات
- خاوەنی 8 ئاستی جیاوازە بۆ هێز
- سینی سوڕاوەی شوشە بە قیاسی 32.5 سم
- سینی تایبەتی کریسپ و دەفری هەڵمی لەگەڵدایە
- قیاسی دەرەوەی ئامێرەکە: 38.5 × 59.5 × 46.8 سم
- قیاسی شوێنی جێگیرکردن (دفن): 38 × 55.6 × 56 سم
مایکرۆوەیڤی جێگیرکراو (دفن) 31 لیتر - قیاسی 38 سم
مایکرۆوەیڤی جێگیر کراوی (دفن) وێرپووڵ مۆدێلی AMW 730 NB، بەرهەمێکی کوالێتی بەرزی ئیتاڵییە بە قەبارەی 31 لیتر. ئەم ئامێرە خاوەنی تەکنەلۆژیای زیرەکی (هەستی شەشەم - 6th Sense)ـە کە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی کات و هێزی پێویست بۆ لێنان ڕێکدەخات. دەرگاکەی وەک فڕن دەکرێتەوە و خاوەنی سیستەمی برژاندنی کوارتز و تەکنەلۆژیای کریسپ (Crisp)ـە، تاوەکو خواردنەکانتان بە شێوەیەکی یەکسان و تەندروست لە کەمترین کاتدا ئامادە ببن.
تایبەتمەندییەکان- دوگمەی کۆنترۆڵی ناوەڕاست
- تەکنەلۆژیای تایبەتی سورکردنەوە
- توواندنەوەی خێرا
- سیستەمی 3D - دەرچەی دوانەیی شەپۆلەکان
| دوگمەی کۆنتڕۆڵی ناوەڕاست | سیستەمێکی خێرا و زیرەک، بۆ هەڵبژاردن و جێگیرکردنی ڕێکخستنەکانی چێشتلێنان تەنها بە یەک جووڵە. |
|---|---|
| تەکنەلۆژیای تایبەتی سورکردنەوە | تەکنەلۆژیایەکی تۆمارکراوی وێرپووڵە (Whirlpool) کە ڕێگە دەدات کێک و گۆشت و شیرینییەکان 3 هێندە خێراتر لە فڕنی ئاسایی ئامادە بکرێن، ئەمەش لە ڕێگەی یەکگرتنی 3 سەرچاوەی گەرمییەوە: گریل، شەپۆلەکانی مایکرۆ و سینیی کریسپ. |
| تواندنەوەی خێرا | خواردنەکانت 7 هێندە خێراتر لە مایکرۆوەیڤی ئاسایی دەتوێنێتەوە. توواندنەوەکە ئۆتۆماتیکییە و بەپێی جۆر و کێشی خواردنەکە کار دەکات. |
| سیستەمی 3D - دەرچەی دوانەیی شەپۆلەکان | ئەم تەکنەلۆژیایە دڵنیایی دەدات لە دابەشبوونی تەواو یەکسانی شەپۆلەکان لە ناو مایکرۆوەیڤەکەدا، بۆ ئەوەی خواردنەکە بە شێوەیەکی یەکسان و خێرا ئامادە ببێت. |