غەسولی سروشتی دەموچاو "ON: THE BODY Natural Lemon - Superfood"
ئەمە یەکێکە لە باشترین پاککەرەوەکانی دەموچاو بۆ ئەو کەسانەی کە پێستیان چەورە یان کێشەی "تاریک بوونی پێست"یان هەیە. لیمۆ وەک "خۆراکی نایاب" (Superfood) ناسراوە بۆ پێست چونکە دەوڵەمەندترین سەرچاوەی ڤیتامین Cـیە.
تایبەتمەندییەکان- کۆنتڕۆڵکردنی چەوری (Sebum Control): ئەگەر دەموچاوت هەمیشە چەورە و بریقە دەداتەوە، ئەم غەسولە چارەسەرە. چەورییە زیادەکان هەڵدەمژێت و پێست مات (Matte) دەکاتەوە.
- ڕوونكردنەوەی پێست (Brightening): بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی بەرز لە ڤیتامین C، یارمەتیدەرە بۆ لابردنی پەڵەی کاڵ و ڕەونەقدارکردنی پێستە تاریک و ماندووەکان.
- پاککردنەوەی کونیلەکان: کەفە چڕەکەی دەچێتە قوڵایی کونیلەکان (Mesam) و پیسی و پاشماوەی ماکیاژ بە تەواوی لادەبات.
- تەقشیری سووک: لیمۆ ترشی سروشتی (Citric Acid)ی تێدایە کە خانە مردووەکانی پێست لادەبات و وادەکات پێستت تازە دەربکەوێت.
- بۆنی فێنک: بۆنێکی سروشتی لیمۆی لێ دێت کە وزە و چالاکی بە دەموچاو دەبەخشێت، بەتایبەت بەیانیان.
| پێکهاتەی لیمۆی سروشتی | بۆ سپیکردنەوە و پاککردنەوەی چەوری. |
|---|---|
| ماددەی پاککەرەوەی سروشتی | لە گوێزی هیندییەوە وەرگیراوە (Coconut derived) بۆ ئەوەی پێست نەڕوشێنێت. |
| گلیسرین | بۆ ئەوەی دوای شوشتن پێست زۆر وشک نەبێتەوە. |
| • چۆنیەتی بەکارهێنانی: | |
| | 1. تەڕکردن: دەموچاوت بە ئاو تەڕ بکە. |
| | 2. کەفکردن: بڕێکی کەم (بە قەد نۆکێک) بکەرە سەر دەستت و ئاوی تێبکە و لێکی بدە تا کەف دەکات. |
| | 3. مەساج: کەفەکە بدە لە دەموچاوت و بە شێوەی بازنەیی مەساجی پێ بکە (بەتایبەت ناوچەوان و لوت کە چەوری زۆرە). |
| | 4. شوشتن: بە ئاوی سارد یان شلەتێن بیشۆ. |