پاککەرەوەی کەفی توالێتی هۆمستار "Homestar Max Perfect Toilet Cleaner"
ئەمە نوێترین تەکنەلۆژیای (LG Household & Health Care)ـە بۆ پاککردنەوەی توالێت. کێشەی سەرەکی توالێت ئەوەیە کە فڵچە ناگاتە بەشی خوارەوەی (سیفۆنەکە) و ژێر لێوارەکان، بەڵام ئەم کەفە هەڵدەئاوسێت و دەگاتە هەموو شوێنێک.
تایبەتمەندییەکان- تەکنەلۆژیای کەفی هەڵئاوساو: کاتێک تۆزەکە بەر ئاوی توالێتەکە دەکەوێت، کارلێک دەکات و دەبێتە کەفێکی چڕی شین، بەرز دەبێتەوە تا دەگاتە ژێر لێواری توالێتەکە (Rim).
- پاککردنەوەی بێ فڵچە: پێکهاتەکەی هێندە بەهێزە کە پیسی و پەڵە زەردەکان شی دەکاتەوە بەبێ ئەوەی پێویست بە هێز و ماندووبوون بکات.
- لابردنی کلس و زەردیی ئاو: ئەو هێڵە زەردەی لە ئاستی ئاوی توالێتەکە دروست دەبێت، بە تەواوی لادەبات.
- تەعقیمکردنی تەواو99.9%: ی ئەو بەکتریایانە دەکوژێت کە لەناو کاسەی توالێتەکەدا دەژین.
- بریقەدارکردن: دوای شوشتن، توالێتەکە وەک ئەوەی تازە کڕدرابێت دەبریسکێتەوە.
| ماددەی دروستکەری کەف (Foaming Agent) | بۆ دروستکردنی قەبارەیەکی گەورە لە کەف. |
|---|---|
| ماددەی کلۆری دەنکۆڵە | بۆ سپیکردنەوە و کوشتنی میکرۆب. |
| ئەنزیمی شی کەرەوە | بۆ تواندنەوەی پیسی ڕەق بوو. |
| • چۆنیەتی بەکارهێنانی: | |
| | 1. تێکردن: ناوەڕۆکی کیسەکە (تۆزەکە) بە هێواشی بکەرە ناو ئاوی کاسەی توالێتەکە. |
| | 2. کاردانەوە: ڕاستەوخۆ دەست دەکات بە کەف کردن و دەبێتە ڕەنگێکی شین و بەرز دەبێتەوە. |
| | 3. چاوەڕوانی: وازی لێ بێنە بۆ ماوەی 3 بۆ 4 کاتژمێر (یان باشترە شەو تێیبکەیت و تا بەیانی وازی لێ بێنیت). |
| | 4. کۆتایی: تەنها سێفۆن ڕابکێشە! (ئەگەر پەڵەی زۆر کۆنی پێوەیە، دەتوانیت کەمێک فڵچەی لێ بدەیت پێش سێفۆنەکە). |