پاککەرەوەی ئاوەڕۆی زەوی حەمام (بالوعە)ی هۆمستار "Homestar Max Floor Drain Cleaner"
ئەمە داهێنانێکی تری (LG)ـیە. زۆرجار ئاوەڕۆی حەمام دەگیرێت بەهۆی کۆبوونەوەی موو و پاشماوەی سابوون لەناو "کاسە"ی بالوعەکەدا، کە دەبێتە هۆی هاتنەوەی بۆنێکی زۆر ناخۆش. ئەم بەرهەمە بە تەکنەلۆژیای کەف ئەو کێشەیە بنبڕ دەکات.
تایبەتمەندییەکان- دیزاینی تایبەت (Floor Drain Specialist): ئەم جۆرە تایبەت دیزاین کراوە بۆ ئەو جۆرە مەسفییانەی لەسەر زەوین، کە قەبارەیان گەورەترە و پێویستیان بە بڕێک کەفی زیاترە بۆ ئەوەی پڕ ببن.
- تواندنەوەی موو و پاشماوە: ماددەکە بەهێزکراوە بۆ ئەوەی ئەو تۆپەڵە مووانە شی بکاتەوە کە لەناو کاسەی ئاوەڕۆکەدا گیر دەبن.
- بڕینی بۆنی ناخۆش: زۆرجار بۆنی حەمام لەم ئاوەڕۆیانەوە دێت، ئەم کەفە سەرچاوەی بۆنەکە (بەکتریای ناو ئاوەڕۆ) لەناودەبات.
- پاککردنەوەی بێ دەست لێدان: ناخۆشترین کار پاککردنەوەی قژ و پیسی بالوعەیە بە دەست، ئەم بەرهەمە ئەو کارەت بۆ دەکات بەبێ ئەوەی دەستی تێ بدەیت.
- تەعقیمکردنی تەواو: ژینگەی شێداری بالوعە پاک دەکاتەوە و 99.9% ی میکرۆب دەکوژێت.
| ماددەی کەفکەر (High Foaming Agent) | بۆ دروستکردنی قەبارەیەکی زۆر لە کەف بۆ پڕکردنی کاسەی ئاوەڕۆکە. |
|---|---|
| کلۆری پاککەرەوە | بۆ سپیکردنەوەی مەسفییە کانزاییەکە. |
| ماددەی شی کەرەوە | بۆ لابردنی چەوری جەستە و سابوون کە ڕەق بوون. |
| • چۆنیەتی بەکارهێنانی: | |
| | 1. ئامادەکاری: سەری مەسفییە چوارگۆشە یان بازنەییەکە (کەپەکە) لابە و هەر پیسییەک بە دیارەوەیە لایبە. |
| | 2. دانان: پەرداخە پلاستیکییەی ناو پاکەتەکە بخەرە سەر کونەکە (بە شێوەیەک کونەکە دابپۆشێت). |
| | 3. تێکردن: ناوەڕۆکی کیسەکان (تۆز و شلەکە) بکەرە ناو پەرداخە پلاستیکییەکە. |
| | 4. کاردانەوە: ڕاستەوخۆ دەست دەکات بە کەف کردن و دەچێتە خوارەوە. |
| | 5. چاوەڕوانی: وازی لێ بێنە بۆ ماوەی 2 کاتژمێر (یان زیاتر ئەگەر زۆر گیراوە). |
| | 6. شوشتن: دواتر پەرداخەکە لابدە و ئاوی بەهێزی تێبکە. |