پاککەرەوەی کەفی خەسالەی هۆمستار "Homestar Bubble Washing Machine Cleaner"
ئەم بەرهەمە بە تەکنەلۆژیای "Micro-Bubble" کار دەکات. کاتێک دەخرێتە ناو ئاو، دەبێتە کەفێکی چڕ و دەچێتە هەموو کون و کەلەبەرێکی غەسالەکە. ئەمە نوێترین داهێنانی کۆمپانیای LG Household & Health Careـە، کە بە شێوەی تۆزە و لەگەڵ ئاو کارلێک دەکات و هەڵدەئاوسێت بۆ ئەوەی بگات بەو شوێنانەی ئاو بە تەنها نایگاتێ. لەناو پاکەتەکەدا 2 کیسەی تێدایە.
تایبەتمەندییەکان- تەکنەلۆژیای بڵق (Bubble Wash): کەفێکی زۆر دروست دەکات کە پیسی و پاشماوەی ناو دۆڵابەکە "هەڵدەگرێت" و لەگەڵ خۆی دەیباتە دەرەوە.
- پاککردنەوەی 360 پلە: هەموو دیوارەکانی تەشتی غەسالەکە دادەپۆشێت و هیچ بەشێک بە پیسی نامێنێتەوە.
- لابردنی پەڵە ڕەقەکان: زۆر بەهێزە بۆ لابردنی ئەو پیسییانەی وشک بوونەتەوە و بە ئاسانی لێنابنەوە.
- کوشتنی 99.9%ی میکرۆب: بە تەواوی بەکتریا و بۆنی ناخۆش لەناو دەبات.
- ئیکۆنۆمی (2 کیسە): پاکەتەکە 2 کیسەی (100 گرامی) تێدایە، کە بۆ دوو جار پاککردنەوە بەسە.
| ماددەی ئۆکسجینی چالاک: | بۆ سپیکردنەوە و پاککردنەوەی ستینی غەسالەکە بەبێ ئەوەی زیانی پێ بگەیەنێت. |
|---|---|
| هاندەری کەف (Foaming Agent): | ماددەی تایبەت کە کارلێک لەگەڵ ئاو دەکات بۆ دروستکردنی بڵقی زۆر. |
| :ئەنزیمی دژە بۆن | بۆ لەناوبردنی سەرچاوەی بۆنە ناخۆشەکان. |
| چۆنیەتی بەکارهێنان: | ㅤ |
| ㅤ | 1. بەتاڵکردن: دڵنیابە غەسالەکە جلی تێدا نییە. |
| ㅤ | 2. تێکردن: ناوەڕۆکی یەک کیسە (100 گرام) بکەرە ناو تەشتی غەسالەکە (ڕاستەوخۆ بیکەرە ناو تەشتەکە، نەک شوێنی تایت). |
| ㅤ | 3. ئاوی گەرم (گرنگە): بۆ ئەوەی باشترین ئەنجام و زۆرترین کەفت دەست بکەوێت، باشترە ئاوەکە گەرم بێت (40 پلە بەسە). |
| ㅤ | 4. کارپێکردن: * غەسالەکە بخەرە سەر بەرنامەیەک با 5 بۆ 10خولەک کار بکات تا تۆزەکە دەتوێتەوە و دەبێتە کەف. * دواتر غەسالەکە ڕاگرە (Pause) و با 90خولەک (سەعات و نیوێک) بەو شێوەیە بمێنێتەوە (بۆ ئەوەی کەفەکە پیسییەکان شی بکاتەوە). * پاشان غەسالەکە بخەرەوە کار تا سوڕەکە تەواو دەکات (شوشتن و ئاڵکێش). |