پاککەرەوەی ناوەوەی خەسالەی هۆمستار "Homestar Washing Machine Cleaner - 2X Power"
ئەمە بەرهەمێکی بەهێزی کۆمپانیای (LG)ـیە بە مارکەی "Homestar". کێشەی سەرەکی زۆربەی ماڵەکان چارەسەر دەکات کە بریتییە لە کۆبوونەوەی پیسی و کەڕوو لە پشت تەشتی خەسالەکە، کە دەبێتە هۆی ئەوەی جلەکان دوای شوشتن بۆنی "مەین" یان بۆنی ناخۆشیان لێ بێت.
تایبەتمەندییەکان- هێزی دوو هێندە (2X Power): فۆرمولەکەی دوو هێندە بەهێزتر کراوە بۆ ئەوەی بتوانێت ئەو پیسی و کلسانە لابات کە ماوەی چەندین ساڵە لە قوڵایی خەسالەکەدا نیشتوون.لەناوبردنی 99.9٪ی میکرۆب: ئەو بەکتریا و کەڕووە ڕەشانە (Mold) دەکوژێت
- کە لە شێی ناو خەسالەدا گەشە دەکەن و دەبنە هۆی نەخۆشی پێست و بۆنی ناخۆش.
- لابردنی بۆنی ناخۆش: دوای بەکارهێنانی ئەم بەرهەمە،خەسالەکەت بۆنی تازەیی لێ دێت و چیتر جلەکانت بۆنی ناخۆش ناگرن.
- پارێزەری ئامێر (Anti-Corrosion): پێکهاتەکەی بە جۆرێک دروستکراوە کە تەنها پیسییەکە دەخوات و هیچ زیانێک بە تەشت (ستیل) و بۆڕییەکانی خەسالەکە ناگەیەنێت.
- گشتگیر: بۆ هەموو جۆرە خەسالەیەک دەبێت (دەرگا لە پێشەوە - Drum) و (دەرگا لە سەرەوە - Top Load).
| ماددەی چالاکی کلۆری: | بۆ سپیکردنەوەی ناوەوەی تەشتەکە و کوشتنی بەکتریاکان. |
|---|---|
| ئەنزیمی شی کەرەوە: | بۆ تواندنەوەی پاشماوەی تایت و نەرمکەرەوە کە ڕەق بوون. |
| ماددەی دژە ژەنگ: | بۆ پاراستنی پارچە کانزاییەکانی ناو ئامێرەکە. |
| چۆنیەتی بەکارهێنان: | ㅤ |
| ㅤ | 1. خەسالە بەتاڵ بکە: دڵنیابە هیچ جلێک لەناو ئامێرەکەدا نییە. |
| ㅤ | 2. تێکردنی شلەکە: * بۆ خەسالەی دەرگا لە پێشەوە (Front Load): بڕی 50 مل (نزیکەی نیو پەرداخی چا) بکەرە ناو تەشتەکە ڕاستەوخۆ (نەک چەکمەجەی تایت). * بۆ خەسالەی دەرگا لە سەرەوە (Top Load): نیوەی دەبەکە یان هەمووی (بەپێی قەبارەی خەسالەکە) بکەرە ناو تەشتەکە. |
| ㅤ | 3. کارپێکردن: * ئەگەر خەسالەکەت سیستەمی (Tub Clean)ی هەبوو، بیخەرە سەر ئەو سیستەمە و دایگیرسێنە. * ئەگەر نا، بیخەرە سەر بەرنامەیەکی ئاسایی (Standard Wash) بە پلەی گەرمی 40 بۆ 60 پلە، با سوڕەکە تەواو بکات. |