پاککەرەوەی مەسفی و بۆری سینکی هۆمستار "Homestar Max Sink Drain Cleaner"
ئەمە بەهێزترین بەرهەمی (LG)یە بۆ سینکی مەتبەخ. تایبەتمەندییە ناوازەکەی ئەوەیە کە پێویست بە هیچ فڵچە و دەست لێدانێک ناکات تەنها ماددەکە تێ دەکەیت و سەیری دەکەیت چۆن خۆی هەڵدەئاوسێت و هەموو کون و کەلەبەرەکان پاک دەکاتەوە.
تایبەتمەندییەکان- کەفی پڕ (Full Foam Technology): جیاوازی ئەم بەرهەمە ئەوەیە کە شل نییە ڕاستەوخۆ بڕوات، بەڵکو دەبێتە کەف و لە شوێنی خۆی دەمێنێتەوە و بەرز دەبێتەوە بۆ ئەوەی بەریەککەوتنی تەواوی هەبێت لەگەڵ پیسییەکان.
- لەناوبردنی بۆنی ناخۆش: ئەو بەکتریا و پاشماوە خۆراکیانە دەتوێنێتەوە کە دەبنە هۆی دروستبوونی بۆنی وەستان و بۆنی ئاوەڕۆ لە سینکدا.
- پاککردنەوەی مەسفی (Strainer): تۆڕی مەسفی سینکەکە (ئەوەی پاشماوەی خواردن دەگرێت) وەک نوێ سپی دەکاتەوە و چەورییەکانی لادەبات.
- بێ دەست لێدان: چیتر پێویست ناکات دەست بدەیت لە پیسی ناو مەسفییەکە، کەفەکە خۆی هەموو شتێک ڕادەماڵێت.
- کوشتنی 99.9% میکرۆب: ڕێگری دەکات لە گەشەکردنی کرم و مێروو لەناو بۆرییەکاندا.
| ماددەی کلۆری چالاک | بۆ سپیکردنەوە و پاککردنەوەی تەواو (تەعقیمکردن). |
|---|---|
| ماددەی دروستکەر کەف | بۆ دروستکردنی قەبارەیەکی گەورە لە کەف. |
| ئەنزیمی شی کەرەوە | بۆ تواندنەوەی پاشماوەی چەوری و خۆراک. |
| چۆنیەتی بەکارهێنان (زۆر گرنگە بەم شێوەیە بێت): | ㅤ |
| ㅤ | 1. ئامادەکاری : سەرەتا پاشماوەی خواردن لەناو مەسفی سینکەکە لابە. |
| ㅤ | 2. دانان: لەناو پاکەتەکەدا پەرداخێکی پلاستیکی هەیە، بیخەرە ناو مەسفییەکە (لە ڕێک ناوەڕاستی دایبنێ). |
| ㅤ | 3. تێکردن: هەردوو کیسە (یان شوشە) ماددەکە بکەرە ناو پەرداخە پلاستیکییەکە. |
| ㅤ | 4. چاوەڕوانی: ڕاستەوخۆ دەست دەکات بە کەف کردن و پەرداخەکە پڕ دەکات. وازی لێ بێنە بۆ ماوەی 2 کاتژمێر (بە هیچ شێوەیەک ئاوی پیا مەکە لەم ماوەیەدا). |
| ㅤ | 5. شوشتن: دوای 2 کاتژمێرەکە، ئاوی بەهێزی پێدا بکە، دەبینیت سینکەکە وەک ئاوێنە دەبروسکێتەوە. |