سابوونی سپیکەرەوەی لیمۆی گەشاوەکەرەوە + نیاسیناماید"ON: THE BODY The Natural - Brightening Lemon + Niacinamide"
ئەم سابونە یەکێکە لە سابوونەکانی زنجیرەی "The Natural"ـە و دیزاین کراوە بۆ ئەو کەسانەی حەزیان لە سابوونی ڕەقە (قاڵب) بەڵام دەیانەوێت سوودی تەندروستیشی هەبێت. بوونی ماددەی (Niacinamide) وادەکات ئەم سابوونە وەک چارەسەرێک بێت بۆ پێستی ماندوو و ڕەنگ گۆڕاو.
تایبەتمەندییەکان- هێزی نیاسینامید (Vitamin B3): لەسەر پاکەتەکە بە ڕوونی نووسراوە (+ Niacinamide). ئەم ماددەیە یارمەتیدەرە بۆ کاڵکردنەوەی پەڵە، بچووککردنەوەی کونیلەکان، و ڕوونکردنەوەی گشتی ڕەنگی پێست.
- سپیکردنەوە بە لیمۆ (Brightening): لیمۆ سەرچاوەی ڤیتامین Cیە، کە بە سروشتی پێست دەگەشێنێتەوە و تاریکی ژێرباڵ، ئەژنۆ، و ئینیشک لادەبات.
- کۆنتڕۆڵکردنی چەوری: ئەم بەرهەمە کاردەکات بۆ هاوسەنگکردنی ئاستی چەوری لەو پێستانەی کە زیپکەیان هەیە، و دیمەنێکی ساف و مات بە پێست دەدات.
- کەفی نەرم: سەرەڕای ئەوەی سابوونی ڕەقە، بەڵام لە ڕۆنی ڕووەکی (گوێزی هیندی) دروستکراوە بۆیە زۆر زبر نییە و کەفێکی نەرم دەکات.
- بۆنی وزەبەخش: بۆنێکی زۆر تازە و فێنکی لیمۆی لێ دێت کە وزەت پێ دەبەخشێت.
| نیاسینامید (Niacinamide): | بۆ ڕوونکردنەوە و لابردنی پەڵە. |
|---|---|
| دەرهاویشتەی لیمۆ: | بۆ سپیکردنەوە و لابردنی چەوری. |
| ڕۆنی ڕووەکی: | بنچینەی سابوونەکە لە ماددەی سروشتییە نەک چەوری ئاژەڵ. |
| چۆنیەتی بەکارهێنان: | ㅤ |
| ㅤ | 1. تەڕکردن: سابوونەکە بە دەستی تەڕ لێک بدە تا کەف دەکات (یان بیدە لە لیفکە). |
| ㅤ | 2. شوشتن: جەستە یان دەموچاوتی پێ بشۆ. |
| ㅤ | 3. تەرکیزکردن: بۆ ئەنجامی باشتر، با کەفەکە چەند خولەکێک بەو شوێنانەوە بمێنێتەوە کە تاریکن (وەک ئەژنۆ و ئینیشک) ئینجا بیشۆ. |