کرێمی سروشتی دەست "ON: THE BODY The Natural - Nourishing Coconut "
ئەمە یەکێکە لە باشترین کرێمەکانی دەست لە براندی (LG). جیاوازییەکەی لەگەڵ کرێمە ئاساییەکاندا ئەوەیە کە تەنها شێدارکردن نییە، بەڵکو خۆراکپێدەرێکی (Nourishing) پێستە. وادەکات دەستەکانت دەستبەجێ نەرم ببنەوە و بۆنێکی خۆش و شیرینیان لێ بێت.
تایبەتمەندییەکان- هێزی دووانە (گوێزی هیندی + کەرەی شیا): زەیتی گوێزی هیندی شێداری دەدات و کەرەی شیا (Shea Butter) پێستەکە نەرم دەکات و لە قلیشان دەیپارێزێت.
- هەڵمژینی خێرا (بێ لکان): یەکێک لە گرنگترین تایبەتمەندییەکان ئەوەیە کە لکێنەر نییە. پێستەکە خێرا کرێمەکە هەڵدەمژێت و دەتوانیت ڕاستەوخۆ دوای بەکارهێنان کارەکانت بکەیت بەبێ ئەوەی دەستت چەور بێت.
- بۆنی خۆش و شیرین: بۆنێکی زۆر خۆشی گوێزی هیندی لێ دێت کە هەستی ئارامی دەبەخشێت و بۆنەکەشی ماوەیەک دەمێنێتەوە.
- پاراستنی دەوری نینۆک: ئەم کرێمە زۆر بەسوودە بۆ نەرمکردنەوەی پێستە ڕەقەکانی دەوری نینۆک (Cuticles).
- قەبارەی گونجاو: دیزاینەکەی بە جۆرێکە کە دەتوانیت هەمیشە لەناو جانتاکەتدا بێت بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانە.
| زەیتی گوێزی هیندی | بۆ شێدارکردنەوەی قوڵ و بریقەدارکردنی پێست. |
|---|---|
| کەرەی شیا | بۆ چاککردنەوەی پێستی زبر و وشک. |
| ماددەی سروشتی | لە پێکهاتەی ڕووەکی دروستکراوە و دۆستی پێستە. |
| • چۆنیەتی بەکارهێنانی: | |
| | 1. پێش بەکارهێنان: باشترە دەستت پاک بێت (دوای شوشتنی دەست باشترین کاتە). |
| | 2. بەکارهێنان: بڕێکی کەم (بە قەد نۆکێک یان زیاتر بەپێی وشکی دەست) بکەرە سەر پشتی دەستت . |
| | 3.مەساج: هەردوو دەستت بەیەکەوە لێک بدە، بە تایبەت پەنجەکان و دەوری نینۆکەکان تا کرێمەکە هەڵدەمژرێ . |