جلشۆری دەرگا لە سەرەوە ئێڵ جی 25 کیلۆیی, بە تەکنەلۆجیاکانی AI DD، TurboWash 3D, Steam & Smart Diagnosis وە بە ڕەنگی خۆڵەمێشی.
جلشۆری ئێڵ جی مۆدێل T25J5EFHTT4 بە توانای 25 کیلۆ ، یەکێکە لە پێشکەوتووترین ئامێرەکان کە بە تەکنەلۆژیای زیرەکی AIDD™ کاردەکات بۆ ناسینەوەی جۆری قوماش و دابینکردنی باشترین پارێزگاری بۆ جلوبەرگەکانت. ئەم مۆدێلە بە تەکنەلۆژیای TurboWash™ 3D و 6 Motion DD و TurboDrum™، پاککردنەوەیەکی زۆر بەهێز و ورد بۆ جلەکان دابین دەکات لە ڕێگەی جوڵەی جیاوازی ئاو و دەفرەکەوە. جگە لەوەش، تایبەتمەندی Steam™ لەگەڵ Allergy Care یارمەتیدەرە لە لەناوبردنی بەکتریا و ئەو ماددانەی دەبنە هۆی هەستیاری، ئەمەش پاکوخاوێنییەکی تەواو مسۆگەر دەکات. ئەم جلشۆرە بە ڕەنگی خۆڵەمێشی (Essence Graphite) و دیزاینێکی مۆدێرن دروستکراوە کە خاوەنی شاشەیەکی دیجیتاڵی زانیاریبەخش (2.4" LCD) و دوگمەی دەست لێدانە (Touch Button). لە ڕووی زیرەکییەوە، دەتوانیت لە ڕێگەی Smart ThinQ™ (Wi-Fi) و Smart Diagnosis بە مۆبایلەکەت ئامێرەکە کۆنتڕۆڵ بکەیت. هەروەها خاوەنی فلتەر و پەروانەی پۆڵایە (STS) بۆ مانەوەی زیاتر. مۆتۆری ئەم ئامێرە لە جۆری Inverter Direct Drive ـە کە کارەبایەکی کەم بەکاردەهێنێت و 10 ساڵ وەرەنتی لەگەڵدایە، ئەمەش کوالێتی و تەمەن درێژی ئامێرەکە بۆ ماوەیەکی زۆر مسۆگەر دەکات.
تایبەتمەندییەکان- مۆتۆری Inverter Direct Drive لەگەڵ 10 ساڵ وەرەنتی.
- تەکنەلۆژیای AI DD™ و 6 Motion DD.
- تەکنەلۆژیای TurboWash™ 3D و TurboDrum™.
- تایبەتمەندی هەڵم Steam™ لەگەڵ Allergy Care.
- تەکنەلۆژیای Scent+ .
- تایبەتمەندی SmartThinQ™ (Wi-Fi) وە Smart Diagnosis.