پاککەرەوەی کەفی جلشۆری هۆمستار "Homestar Bubble Washing Machine Cleaner"
ئەم بەرهەمە بە تەکنەلۆژیای "Micro-Bubble" کار دەکات. کاتێک دەخرێتە ناو ئاو، دەبێتە کەفێکی چڕ و دەچێتە هەموو کون و کەلەبەرێکی غەسالەکە. ئەمە نوێترین داهێنانی کۆمپانیای LG Household & Health Careـە، کە بە شێوەی تۆزە و لەگەڵ ئاو کارلێک دەکات و هەڵدەئاوسێت بۆ ئەوەی بگات بەو شوێنانەی ئاو بە تەنها نایگاتێ. لەناو پاکەتەکەدا 2 کیسەی تێدایە.
تایبەتمەندییەکان- تەکنەلۆژیای بڵق (Bubble Wash): کەفێکی زۆر دروست دەکات کە پیسی و پاشماوەی ناو دۆڵابەکە هەڵدەگرێت و لەگەڵ خۆی دەیباتە دەرەوە.
- پاککردنەوەی 360 پلە: هەموو دیوارەکانی تەشتی غەسالەکە دادەپۆشێت و هیچ بەشێک بە پیسی نامێنێتەوە.
- لابردنی پەڵە ڕەقەکان: زۆر بەهێزە بۆ لابردنی ئەو پیسییانەی وشک بوونەتەوە و بە ئاسانی لێنابنەوە.
- کوشتنی 99.9%ی میکرۆب: بە تەواوی بەکتریا و بۆنی ناخۆش لەناو دەبات.
- ئیکۆنۆمی (2 کیسە): پاکەتەکە 2 کیسەی (100 گرامی) تێدایە، کە بۆ دوو جار پاککردنەوە بەسە.
| ماددەی ئۆکسجینی چالاک | بۆ سپیکردنەوە و پاککردنەوەی تەشتی غەسالەکە بەبێ ئەوەی زیانی پێ بگەیەنێت. |
|---|---|
| هاندەری کەف (Foaming Agent) | ماددەی تایبەت کە کارلێک لەگەڵ ئاو دەکات بۆ دروستکردنی بڵقی زۆر. |
| ئەنزیمی دژە بۆن | بۆ لەناوبردنی سەرچاوەی بۆنە ناخۆشەکان. |
| چۆنیەتی بەکارهێنانی: | |
| | 1. بەتاڵکردن: دڵنیابە غەسالەکە جلی تێدا نییە. |
| | 2. تێکردن: یەک کیسە (100 گرام) ڕاستەوخۆ بکەرە ناو تەشتی غەسالەکە (نەک شوێنی تایت). |
| | 3. ئاوی گەرم: باشترە ئاوەکە گەرم بێت (40 پلە) بۆ ئەوەی زۆرترین کەفت دەست بکەوێت. |
| | 4. کارپێکردن: ڕێگە بدە غەسالەکە 5 بۆ 10 خولەک کار بکات، پاشان ڕایگرە (Pause) بۆ ماوەی 90 خولەک تا کەفەکە کار بکات، دواتر ڕێگە بدە سوڕی شوشتنەکە تەواو بکات. |