|
چۆن LG QNED Mini LED قەبارەی گەورە و ڕەنگی بەرز بۆ هەموو دیمەنێک فەراهەم دەکات؟
|
تەکنەلۆژیای Dynamic QNED Color لە تەلەڤزیۆنی LG QNED دا، کە بڕوانامەی سەد لەسەدی (%100) قەبارەی ڕەنگی (Color Volume) پێدراوە، ڕەنگ و وردەکاریی زۆر ڕاستەقینە پێشکەش دەکات. لە فلیم و سینەماوە تاوەکو وەرزش، چێژ لە ناوەڕۆکەکان وەربگرە کە بە ڕەنگی گەش و ڕوونیی بەرز لەسەر شاشەیەکی زۆر گەورە نیشان دەدرێن.
|
|
نوقمبوون لە ئەزموونێکی ئاست بەرزتر لەگەڵ شاشەیەکی زۆر گەورە بپۆشە
|
چێژ لە جوڵەی یارییە وەرزشییەکان، هەموو فلیمێک، و یارییەکان (Games) وەربگرە لەسەر شاشەی زۆر گەورەی LG QNED Ultra Big TV. بە ڕەنگە گەشەکانی و کواڵێتی وێنەی ڕێکخراوی، ڕووداوەکان بە قەبارە و ڕوونییەکی سەرسوڕهێنەرەوە دەردەکەون.
|
|
تەکنەلۆژیای مەودای ڕەنگی LG لەسەر بنەمای نانۆ (%100)ی قەبارەی ڕەنگ بۆ تەلەڤزیۆنەکەت دەهێنێت
|
تەماشای ڕەنگی دینامیکی و زیندوو لە کاتی جوڵەدا بکە بە تەکنەلۆژیای مەودای فراوانی ڕەنگی LG لەسەر بنەمای نانۆ کە شوێنی Quantum Dot دەگرێتەوە، ئەمەش ڕێژەی دووبارە بەرهەمهێنانەوەی ڕەنگ لە تەلەڤزیۆنەکەتدا بەهێز دەکات تاوەکو کوالیتییە جیاوازەکان بە تەکنەلۆژیای Dynamic QNED Color دەرببڕێت.
|
|
درەوشانەوەیەک کە بە وردبینییەکی بەرز ڕێکخراوە
|
کۆنتراستی قووڵتر و دیمەنی ڕووناکتر بدۆزەرەوە بە تەکنەلۆژیای Mini LEDی ئێڵ جی، کە کۆنتڕۆڵی وردی ڕووناکی بۆ هەموو دیمەنێک دابین دەکات.
|
|
نوێکراوەتەوە بۆ پڕۆسێسکردنی زیرەکتر و بەهێزتر
|
بە هێزی بەرزکراوەی GPU و CPU، پڕۆسێسەری alpha 7 AI دەستکاری و باشترکردنی وێنە لەسەر ئاستی نانۆ ئەنجام دەدات بۆ پێشکەشکردنی ڕوونی 4K لەگەڵ کۆنتراستی باشترکراو و قووڵایی سێ ڕەهەندی.
|
|
گەڕانی پێشکەوتووی Multi AI بە Google Gemini و Microsoft Copilot
|
تەنها ئەوە بڵێ کە لێی دەگەڕێیت، پاشان ئەو مۆدێلە لە ژیری دەستکرد (AI) هەڵبژێرە کە بە باشترینی دەزانیت بۆت. سیستەمەکە پەیوەندی بە چەندین مۆدێلی ژیری دەستکردەوە دەکات بۆ پێشکەشکردنی ئامانجی فراوانتر و بەسوودتر.
|
|
سیستەمی webOSی براوەی خەڵاتەکان ئێستا بە LG Shield پارێزراوە
|
ساڵ وەک باشترین سیستەمی تەلەڤزیۆنی8 زیرەک (Smart TV).
|
|
ئاسایشێک کە بتوانیت بڕوای پێبکەیت
|
7 تەکنەلۆژیای سەرەکیی LG Shield دڵنیایی دەدەن لە پارێزراویی زانیارییەکانت لە ڕێگەی کۆگا و بەڕێوەبردنی پارێزراوی زانیاری، ئەلگۆریتمی ڕەمزاندنی پارێزراو، دڵنیابوونەوە لە سەلامەتیی بەرنامەکان، ناسێنەرەوەی بەکارهێنەر و کۆنتڕۆڵی دەستگەیشتن، گواستنەوەی پارێزراوی زانیاری، دۆزینەوە و وەڵامدانەوەی ڕووداوە ئەمنییەکان، و بەڕێوەبردنی نوێکردنەوەی پارێزراو.
|
|
بەرنامەی webOS Re:New
|
تەلەڤزیۆنەکەت تاوەکو 5 ساڵ بەخۆڕایی نوێ بکەرەوە (ئەپدەیت بکەرەوە).
|
|
تەلەڤزیۆنە ئێڵ جییەکەت بۆ درێژخایەن دروستکراوە بە پاراستنی چوارقۆڵیی LG Quad Protection
|
لە ڕەقەکالاوە تا نەرمەکالا، تەلەڤزیۆنەکەت پارێزراوە. کەپاسیتەرە ناوخۆییەکان دەپارێزن لە کارەبای بەرز و بروسکە، لە کاتێکدا نیمچەگەیەنەرەکان ديزاين كراون بە بەرگری لە بەرزبوونەوەی لەپڕی کارەبا. جێڵی سیلیکۆن و بەرگی پاراستن چێپەکان لە شێداری دەپارێزن، هەروەها زانیارییەکانت لە ڕێگەی LG Shield بە پارێزراوی دەمێننەوە.
|
|
بە ئاسانی ڕێنوێنی بکە و وەک ماوسی هەوایی ئاماژە بکە بۆ چێژوەرگرتن لە AI Hub
|
تەلەڤزیۆنەکەت بە ئاسانی کۆنتڕۆڵ بکە بە ڕیمۆتی AI Magic Remote. بە هەستەوەری جوڵە (Motion sensor) و چەرخی سووڕێنەر (Scroll wheel)، کلیک بکە، ڕابکێشە و دایبنێ بۆ بەکارهێنانی وەک ماوسی هەوایی (Air mouse) یان بە سادەیی قسە بکە بۆ فەرمانی دەنگی.
|
|
پێشبینییەکانی یاری بە ژیری دەستکرد (AI) وەربگرە
|
ژیری دەستکرد شیکاری بۆ ئامار و ئاستی تیپەکەت دەکات بۆ پێشکەشکردنی پێشبینییەکانی یاری. بەم زانیاری و وردەکارییانەی کە لەلایەن ژیری دەستکردەوە دروستکراون، بە گۆڕوتینترەوە هاندەربە و چێژ لە پاڵپشتیکردنی تیپەکەت وەربگرە.
|
|
نەرمکردنی جوڵە (Motion smoothing) کە لەگەڵ هەموو جۆرە ناوەڕۆکێکدا دەگونجێت
|
تەکنەلۆژیای TruMotion ئاستی لەرزین و پەڕینی وێنە ڕێکدەخات تاوەکو ڕێژەی دروستی نەرمی بەکاربهێنێت بۆ ئەزموونێکی بینینی سروشتی لە فلیم، وەرزش و ناوەڕۆکەکانی تردا.
|
|
ئاگادارکردنەوەکان جێگیر بکە و پێشبڕکێکان لەدەست مەدە
|
دەستت بە هەموو ساتێکی ڕووداوەکان بگات. ئاگادارکردنەوەکانت ڕێکبخە و زانیاریت پێبگات دەربارەی خشتەی یارییەکانی تیپەکەت، ئەنجامەکان و زیاتریش.
|
|
یاری بکه بۆ بردەنەوە بە ئاستێکی ڕەوانەوە
|
چێژ لە ئەزموونێکی یارییکردنی نایاب وەربگرە بە تێکڕای نوێبوونەوەی گۆڕاو (VRR) تاوەکو 60Hz. لەگەڵ یەکەم ڕاگری یاری (Controller) کە بڕوانامەی BT ULLی هەبێت و لەگەڵ خێرایی نوێبوونەوەی خێرا جووت کرابێت، هەموو ساتێکی یاری کردن خۆشتر دەبێت.
|
|
یەکەم تەلەڤزیۆن لە جیهاندا کە پشتگیری لە ڕاگری یاری Bluetooth Ultra Low Latency دەکات
|
ئەزموونی یارییەکانی کلاود (Cloud Gaming) بە ئاستێکی بەرز و دواکەوتنی زۆر کەم (Ultra-low latency) بکە بە پشتگیری ڕاگری Bluetooth Ultra Low Latency، کە دواکەوتنی داخڵکردنی فەرمانەکان کەمدەکاتەوە بۆ کەمتر لە 3.0 میلیچرکە. چێژ لە کۆنتڕۆڵێکی ڕەوان و خێرا وەربگرە کە تەواو وەک پەیوەندی بەستنی بە وایەر وایە، تەنانەت لە کاتی یارییکردن لەسەر کلاودیشدا.
|
|
سەیری فلیمەکان بکە بە هەمان ئەو شێوازەی کە دەرھێنەرەکە مەبەستی بووە
|
چێژ لە سینەما وەربگرە بەو شێوەیەی دەرهێنەر مەبەستی بووە بەبەکارهێنانی مۆدی FILMMAKER MODE لەگەڵ قەرەبووکردنەوەی ڕووناکی ژینگە (Ambient Light Compensation) کە خۆی لەگەڵ دەوروبەردا دەگونجێنێت و دیمەنەکان تا بۆی بكرێت نزیک دەهێڵێتەوە لە شێوە ڕەسەنەکەی خۆی.
|
|
تەواوکارییەکی بێگەرد و بەهێز کە شوێنەکەت قەشەنگتر دەکات
|
تەلەڤزیۆنەکەت دیزاینێکی هاوچەرخی کانزایی (Metallic finish)ی هەیە لەگەڵ سەنگینییەک لە قەبارە و دیزاینێکی هێڵکاری کە تایبەت بۆ بەرزکردنەوەی جوانیی شوێنەکەت دروستکراوە.
|
|
ستایلی شوێنەکەت بڕازێنەرەوە بە کۆمەڵێک ناوەڕۆکی جۆراوجۆر بۆ هەڵبژاردن
|
بەرنامەی LG Gallery+ ڕێگەت پێدەدات دەستت بە زیاتر لە 100+ بەرهەمی هونەری، ڤیدیۆی هێمنکەرەوەی ژینگە، و ناوەڕۆکی ڕووکاری تر بگات بۆ بەرزکردنەوەی جوانی شوێنەکەت. لەگەڵ نوێبوونەوەی بەردەوامی کەمپینەکان، ماڵەکەت ڕازاوە بکەرەوە بە ناوەڕۆکێک کە ڕەنگدانەوەی ستایلی خۆت بێت.
|
|
کەشوهەوای گونجاو دروستبکە بە موزیک
|
کەشوهەوای گونجاو بەو موزیکە دروستبکە کە لەگەڵ دیمەنەکانتدا دەگونجێت. موزیکی پێشنیازکراو بەپێی حەزەکانی خۆت بەکاربهێنە یان لە ڕێگەی بولووتووسەوە پەیوەندیدار ببن بۆ لێدانی تراکەکانی خۆت.
|