سپلیتی دیواری 1 تەنی وێرپول (Whirlpool) مۆدێلی WMHPC 120 / WMHPC 121 بە توانای 12,300 BTU/h و سیستەمی وایفای ناوەکی
سپلیتی دیواری وێرپول چارەسەرێکی زۆر کارا و ئابوورییە بۆ فێنککردنەوە و گەرمکردنەوەی شوێنی نیشتەجێبوون یان ئۆفیسە بچووکەکان. ئەم ئامێرە بە تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو و بەکارهێنانی کەمی وزەی کارەبا بەرگەی کەشوهەوای زۆر گەرم دەگرێت و فێنکییەکی بەردەوام و بێدەنگ پێشکەش دەکات.
تایبەتمەندییەکان- فێنککردنەوە و گەرمکردنەوەی خێرا
- تەکنۆلۆژیای زیرەکی وایفای
- فلتەری پاککەرەوەی هەوا
- سیستەمی دژە شێ
- دووبارە دەستپێکردنەوەی ئۆتۆماتیکی
- شاشەی دیجیتاڵی
سپلیتی دیواری وێرپول مۆدێلی WMHPC 120 / WMHPC 121 چارەسەرێکی نموونەیی و ژیرانەیە بۆ فێنککردنەوە و گەرمکردنەوەی ناوژوور بە بەرزترین ئاستی کارایی. ئەم سپلیتە بە کۆمپڕێسەری زۆر بەهێز دیزاین کراوە کە توانای کارکردنی بێوێنەی هەیە تەنانەت لە زۆرترین پلەی گەرمی هاویندا بەپێی ستانداری .T1ئامێرەکە سوود لە تەکنۆلۆژیای وایفای ناوەکی وەردەگرێت بۆ ئاسانکاری کۆنترۆڵکردن. بەهۆی فلتەرە پێشکەوتووەکانی ئەکتیڤ کاربۆن و زیو، هەوای ژوورەکە لە تۆز و بۆنی ناخۆش پاک دەکاتەوە. ئامێرەکە خاوەنی باری خەوی ئارام و سیستەمی پاککردنەوەی خۆکارە کە رێگری لە کۆبوونەوەی کەڕو و بۆنی ناخۆش دەکات.
| مۆدێل | WMHPC 120 / WMHPC 121 |
| جۆر | سپلیتی دیواری (سیستەمی گەرمی و ساردی) |
| توانای ساردکردنەوە | 1 تەن (12,300 BTU/h) |
| ڕەنگ | سپی |
| بەکارهێنانی ئەمپێر (ساردکردنەوە) | 4.58 ئەمپێر |
| بەکارهێنانی ئەمپێر (گەرمکردنەوە) | 4.08 ئەمپێر |
| سیستەمی کارکردن | سارد و گەرم |
| جۆری غاز | ڕێفرێجێرانت 32 (620 گرام) |
| وایفای | هەیە (کۆنترۆڵ لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشن) |
| ئاستی بەکارهێنانی وزە | پلەی ئەی (پلەی یەکەم لە بازاڕی عێراق) |
| مۆدێل | WMHPC 120 / WMHPC 121 | جۆر | سپلیتی دیواری (سیستەمی گەرمی و ساردی) |
| توانای ساردکردنەوە | 1 تەن (12,300 BTU/h) | ڕەنگ | سپی |
| بەکارهێنانی ئەمپێر (ساردکردنەوە) | 4.58 ئەمپێر | بەکارهێنانی ئەمپێر (گەرمکردنەوە) | 4.08 ئەمپێر |
| سیستەمی کارکردن | سارد و گەرم | جۆری غاز | ڕێفرێجێرانت 32 (620 گرام) |
| وایفای | هەیە (کۆنترۆڵ لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشن) | ئاستی بەکارهێنانی وزە | پلەی ئەی (پلەی یەکەم لە بازاڕی عێراق) |
| ساردکردنەوە و گەرمکردنەوەی زۆر خێرا | بە یەک کلیک لە کەمترین کاتدا ژوورەکەت فێنک یان گەرم دەکاتەوە. |
|---|---|
| دابەشکردنی هەوا بە چوار ئاڕاستە | دابەشکردنی هەوا بە شێوەیەکی یەکسان بۆ سەرەوە، خوارەوە، چەپ و ڕاست. |
| تەکنۆلۆژیای هەستپێکردنی دەوروبەر | جێگیرکردنی پلەی گەرمی گونجاو لە دەوروبەری شوێنی دانیشتنی بەکارهێنەر لەڕێگەی سەنسۆری ڕیمۆتەکەوە. |
| پالفتەکردن و فلتەرکردنی هەوا | پاراستنی تەندروستی ژوورەکەت بە فلتەری چڕی بەرز و فلتەری ئایۆنی زیو. |
| ڕێکخستنی توانای کارکردن | ئاسانکاری لە دیاریکردنی ڕێژەی بەکارهێنانی وزە. |
| پلەی گەرمی کارکردن | کارکردنی بەهێز لە پلەی گەرمی 16- پلەی سیلیزی تا 58 پلەی سیلیزی. |