جل شۆری ئێڵ جی بە قەبارەی 9kg و ڕەنگی زیوی، بەبوونی تەکنەلۆژیاکانی AI DD™، Steam™ & ThinQ™
ئامێری جلشۆرین دەرگا لە پێشەوەی ئێڵ جی WV2149PVG، 9 کیلۆیی و ڕەنگی زیویی سەرنجڕاکێش، تەکنەلۆژیا و دیزاینی نایاب کۆدەکاتەوە. تەکنەلۆژیای AI DD™ بە زیرەکی هەست بە کێش و نەرمی قوماش دەکات بۆ هەڵبژاردنی باشترین جوڵەی شتن، ئەمەش تا 18% زیاتر پارێزگاری لە قوماش دەکات و تەمەنی جلوبەرگ درێژ دەکاتەوە. تەکنەلۆژیای Steam™ بە شێوەیەکی کاریگەر 99.9%ی ماددە حەساسییەت دروستکەرە باوەکان لەناودەبات، کە پاکوخاوێنییەکی قووڵ و تەندروست دابین دەکات بۆ پێستی هەستیار. ئەم ئامێرە خولێکی ئەمپێری نزم (Low Ampere Cycle) پێشکەش دەکات بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی وزەی کارەبا.
تایبەتمەندییەکان- AI DD™
- Steam™
- کەمترین بەکارهێنانی وزەی کارەبا
ئامێری جڵشۆری دەرگا لە پێشەوەی 9کیلۆییWV2149PVG ، بە ڕەنگی زیویی سەرنجراکێش کە بە شێوەیەکی پێشکەوتوو دروستکراوە بۆ ئەوەی ئەزموونێکی نایابی جلشۆرین پێشکەش بکات لەگەڵ زیرەکی پێشکەوتوو و پاکوخاوێنی بەرز. بە تەکنەلۆژیای AI DD™،هەڵدەستێت بە هەڵبژاردنی باشترین جووڵە بە پێی قەماشەکە چونکە جۆری قەماشەکە لە ڕێی زیرەکی دەسکردەوە دەناسێتەوە و دەیپارێزێت لە تێکچوون بەمەش تا 18% زیاتر پارێزگاری لە قوماش دەکات و تەمەنی جلوبەرگ درێژ دەکاتەوە. تەکنەلۆژیای بەهێزی Steam™ پاکوخاوێنییەکی قووڵ و تەندروست دابین دەکات بە لەناوبردنی 99.9%ی ماددەی هەستیاری دروستکەرەکان، کە زۆر گونجاوە بۆ پێستی هەستیار. زیاتر لەوەش، سووڕی کارەبای کەم (Low Ampere Cycle) بۆ بەکارهێنانی وزەیەکی زۆر کەمی کارەبا، دەفری ناوەوەی توانایەکی گەورە و قەبارەیەکی ستاندارتی هەیە و دیزاینێکی بەردەوام کە دەرگای شووشەیی بەهێزکراو و دژە ژەنگە، وای لێدەکات سەرنجڕاکێشتر بێت. بە بوونی چەندین پرۆگرامی جلشۆرین و تایبەتمەندی ئاسان وەک "زیادکردنی شت" (Add Item) و Smart Diagnosis™، ئەم ئامێری جلشۆرینە تێکەڵەیەک لە چاودێری زیرەک، پاکوخاوێنی بەهێز، و بەکارهێنانی ئاسان پێشکەش دەکات بۆ ماڵە مۆدێرنەکان.
| مۆدێل | WV2149PVG |
| جۆر | ئامێری جلشۆرینی پێشەوەپڕکەر. |
| توانا | 9 کیلۆ. |
| مۆتۆر | مۆتۆری Inverter Direct Drive. |
| تایبەتمەندی هەڵم | 99.9%ی ماددە هەستیاری دروستکەرەکان لەناودەبات بۆ تەندروستیەکی باش. |
| زیادکردنی جلوبەرگ | بەڵێ – ڕێگە بە زیادکردنی جلوبەرگی لەبیرکراو دەدات لە کاتی شتندا. |
| شاشە | خولێنەر + شاشەی لەمس LED. |
| دەفری ناوەوە | تەپڵی پۆڵای دژە ژەنگ. |
| دیزاین | دەرگای شووشەی تەمپەرکراو و ڕەنگی زیوی پلاتینیۆم. |
| تایبەتمەندییە زیرەکەکان | AI DD™، Smart Diagnosis™، دەستپێکردنەوەی خۆکار، کاتی دواخستن. |
| خێرایی سوڕانەوە | تا 1400 RPM. |
| دابینکردنی ئاو | تەنها ئاوی سارد. |
| پرۆگرامە سەرەکییەکان | لۆکە، قوماشی تێکەڵاو، دژە هۆکارەکانی هەستیاری، چارەسەری هەڵمی منداڵ، شتنی خێرا (30 خولەک) – بژاردەی جۆراوجۆر بۆ هەموو جۆرە قوماشێک. |
| بژاردە زیادەکانی دیکە | کۆنتڕۆڵی پلەی گەرمی، پێش شتن، قفڵی منداڵ. |
| ڕەهەندەکان (پانایی x بەرزایی x قووڵایی ملم) | 600 × 850 × 565 |
| مۆدێل | WV2149PVG | جۆر | ئامێری جلشۆرینی پێشەوەپڕکەر. |
| توانا | 9 کیلۆ. | مۆتۆر | مۆتۆری Inverter Direct Drive. |
| تایبەتمەندی هەڵم | 99.9%ی ماددە هەستیاری دروستکەرەکان لەناودەبات بۆ تەندروستیەکی باش. | زیادکردنی جلوبەرگ | بەڵێ – ڕێگە بە زیادکردنی جلوبەرگی لەبیرکراو دەدات لە کاتی شتندا. |
| شاشە | خولێنەر + شاشەی لەمس LED. | دەفری ناوەوە | تەپڵی پۆڵای دژە ژەنگ. |
| دیزاین | دەرگای شووشەی تەمپەرکراو و ڕەنگی زیوی پلاتینیۆم. | تایبەتمەندییە زیرەکەکان | AI DD™، Smart Diagnosis™، دەستپێکردنەوەی خۆکار، کاتی دواخستن. |
| خێرایی سوڕانەوە | تا 1400 RPM. | دابینکردنی ئاو | تەنها ئاوی سارد. |
| پرۆگرامە سەرەکییەکان | لۆکە، قوماشی تێکەڵاو، دژە هۆکارەکانی هەستیاری، چارەسەری هەڵمی منداڵ، شتنی خێرا (30 خولەک) – بژاردەی جۆراوجۆر بۆ هەموو جۆرە قوماشێک. | بژاردە زیادەکانی دیکە | کۆنتڕۆڵی پلەی گەرمی، پێش شتن، قفڵی منداڵ. |
| ڕەهەندەکان (پانایی x بەرزایی x قووڵایی ملم) | 600 × 850 × 565 |
| چاوگێری زیرەک بە 18% پاراستنی زیاتری قوماش | پشت بەستن بە داتای گەورەی ئەزموونی شۆردن، تەکنەلۆژیای AI DD™ باشترین جوڵەی شۆردن پێشکەش دەکات بۆ پاراستنی جلەکانت. |
|---|---|
| AI DD™ چییە؟ | تەکنەلۆژیای AI DD™ نەک تەنها کێش، بەڵکو نەرمی قوماشیش هەست پێدەکات، و بە شێوەیەکی خۆکارانە جوڵەی گونجاو بۆ قوماشەکە هەڵدەبژێرێت. |
| خاوێنی زیاتر | تەکنەلۆژیای هەڵمی LG Steam™ %99.9 ی هۆکارەکانی هەستیاری لەناو دەبات، وەک گەنەی تۆز کە دەبێتە هۆی هەستیاری یان کێشەکانی هەناسەدان. |
| لەناوبردنی 99.9% ی هۆکارەکانی هەستیاری | هۆکارەکانی هەستیاری بە ڕێژەی 99.9% بەهۆی هەڵمەوە کەم دەکرێنەوە. |
| بەهێزتر و خاوێنتر | دەرگایەکی شوشەیی ڕەقکراوی بەرگەی دەرەکی بەهێز و جوان، هەروەها بەرزکەرەوەیەکی پۆڵای دژە ژەنگی خاوێن و بەهێزی بۆ دانراوە. |
| دیارتر و جوانتر | شاشەیەکی دیارتری هەیە و قەبارەی دوگمەکەی بە ڕووکەشێکی کانزایی گەورەتر کراوە. |