نەبوونی ئینتەرنێت

هێڵی ئینتەرنێتت پچڕاوە

دووبارە هەوڵبدەرەوە یاخوود هێڵەكەت بپشكنە

mockup
ئێستە ئەپەکەمان داونلۆد بکە !

بۆ ئەزموونێکی باشتر و بازاڕکردنێکی خێرا ئەپەکەمان داونلۆد بکە


Photo of واکسی قژی ELASTINE Men in Matte Hard Wax – قەبارە 80g
Photo of واکسی قژی ELASTINE Men in Matte Hard Wax – قەبارە 80g

واکسی قژی ELASTINE Men in Matte Hard Wax – قەبارە 80g

لە کۆگادا هەیە • مۆدێل: HC-HW-MWAX80-HARD

ئەم بەرهەمە تەنها واکسێکی ئاسایی نییە، بەڵکو بە بڕێکی زۆر کەم کۆنتڕۆڵی تەواوی ئاراستە و شێوەی تاڵەکان، لەگەڵ ڕاگرتنی قژ دەکات بۆ بەدەستهێنانی دەرکەوتنێکی سروشتی و بێ بریقە بەردەوام (Lasting Matte Style). لەنێوان لەپی دەستدا بە خێرایی نەرم دەبێتەوە و بە یەکسانی بەسەر قژدا بڵاودەبێتەوە. قژەکە بە باشی جێگیر دەکات و شێوازێکی دیاریکراو و سەرنجڕاکێش بە تاڵەکان دەبەخشێت، بەبێ ئەوەی قژەکە قورس بکات یان هەستی چەوری دروست بکات.

تایبەتمەندییەکان
  • کۆنتڕۆڵی ئاراستە و شێوەی تاڵەکان: تەنها بە بڕێکی زۆر کەم کۆنتڕۆڵی ئاراستە و شێوەدان بە تاڵەکان و ڕاگرتنی قژ دەکات بۆ بەدەستهێنانی ستایلێکی ماتی بەردەوام.
  • دەرکەوتنی مات و سروشتی (Matte Finish): گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت شێوە و ئاراستەی قژیان دیاری بکەن بە شێوازێکی ماتی سروشتی و جێگیر.
  • تێکەڵەی سەرەکی و بەهێز (Beeswax + Clay Mineral + Styling Polymer): بە ئاسانی لەنێوان لەپی دەستدا نەرم دەبێتەوە و بە یەکسانی بڵاودەبێتەوە، قژەکە بە باشی جێگیر دەکات بۆ ئەوەی شێوەکەی بە درێژایی ڕۆژ وەک خۆی بمێنێتەوە.
  • پاراستنی شێداری و نەرمی: بەهۆی بوونی ماددەی گلیسیرین، ڕێگری لە وشکبوونەوەی قژ دەکات و شێدارییەکەی دەپارێزێت تاوەکو هەمیشە هەستێکی نەرم و تەندروست بە قژەکە ببەخشێت.

0 دینار


تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
ماددە سەرەکییەکان مۆمی هەنگوین (Beeswax)، گڵی کانزایی (Clay Mineral)، پۆلیمەری شێوەپێدان (Styling Polymer)، گلیسیرین بۆ پاراستنی شێداری (Glycerin)، بۆن (Fragrance).
تێبینی و ڕێنمایی بەکارهێنان واکسەکە کەم کەم و بەپێی پێویست بەکاربهێنە,بەکارهێنانی بڕی زۆر دەبێتە هۆی پێکەوەنوسانی تاڵەکان یان قورس بوونی قژ. ئەنجامەکە بەپێی بڕی بەکارهاتوو و جۆری قژ و پێستی سەر دەگۆڕێت.
شێواز و بۆن شێوازی ماتی جێگیر و بەهێز (Matte Hard)، بە ئاسانی لەنێوان لەپی دەستدا نەرم دەبێتەوە، خاوەنی بۆنێکی تایبەتە.
• چۆنیەتی بەکارهێنانی: ‌‌
‌‌ ئامادەکردن: پێش بەکارهێنان، دڵنیابە لەوەی قژت بە تەواوی وشکە.
‌‌ نەرمکردنەوەی واکسەکە: بڕێکی کەم لە واکسەکە بخەرە سەر لەپی دەستت و دەستەکانت بەیەکدا بخشێنە تاوەکو واکسەکە بە گەرمی دەستت نەرم دەبێتەوە.
‌‌ شێوەپێدان و کۆتایی: واکسەکە بە یەکسانی بدە لە تاڵەکانی قژت و بەو شێوازەی دەتەوێت دایبنێ.


Photo of گەیاندنی نایاب گەیاندنی نایاب
Photo of کوالێتی بەرز کوالێتی بەرز
Photo of شارەزایی تەکنیکی شارەزایی تەکنیکی
Photo of پارەدانی ئاسان پارەدانی ئاسان