واکسی قژی ELASTINE Men in Matte Clay Wax – قەبارە 80g
ئەم واکسە کۆنتڕۆڵی تەواوی ئاراستە و شێوەی تاڵەکان، لەگەڵ ڕاگرتنی قژ دەکات بۆ بەدەستهێنانی دەرکەوتنێکی سروشتی و بێ بریقە کە بە درێژایی ڕۆژ جێگیر دەمێنێتەوە (Lasting Matte Style). لەنێوان لەپی دەستدا بە خێرایی نەرم دەبێتەوە و بە یەکسانی بەسەر قژدا بڵاودەبێتەوە. قژەکە بە باشی جێگیر دەکات و شێوازێکی دیاریکراو و سەرنجڕاکێش بە تاڵەکان دەبەخشێت، بەبێ ئەوەی قژەکە قورس بکات یان هەستی چەوری دروست بکات.
تایبەتمەندییەکان- کۆنتڕۆڵی ئاراستە و شێوەی تاڵەکان: کۆنتڕۆڵی تەواوی ئاراستە، شێوەدان بە تاڵەکان و ڕاگرتنی قژ دەکات بۆ بەدەستهێنانی دەرکەوتنێکی سروشتی و بێ بریقە.
- دەرکەوتنی سروشتی و بێ بریقە (Matte Finish): گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت شێوە و ئاراستەی قژیان دیاری بکەن بە شێوازێکی سروشتی، جێگیر و بێ بریقە.
- تێکەڵەی سەرەکی و بەهێز (Beeswax + Clay Mineral + Styling Polymer): بە ئاسانی لەنێوان لەپی دەستدا نەرم دەبێتەوە و بە یەکسانی بڵاودەبێتەوە، قژەکە بە باشی جێگیر دەکات بۆ ئەوەی شێوەکەی بە درێژایی ڕۆژ وەک خۆی بمێنێتەوە.
- پاراستنی شێداری و نەرمی:بەهۆی بوونی ماددەی گلیسیرین، شێداری دابین دەکات و دەیپارێزێت تاوەکو ڕێگری لە وشکبوونەوەی قژ بکات و هەمیشە هەستێکی نەرم و تەندروست بە قژەکە ببەخشێت.
| ماددە سەرەکییەکان | مۆمی هەنگوین (Beeswax)، گڵی کانزایی (Clay Mineral)، پۆلیمەری شێوەپێدان (Styling Polymer)، گلیسیرین (Glycerin)، بۆن (Fragrance). |
|---|---|
| تێبینی و ڕێنمایی بەکارهێنان | واکسەکە بەپێی پێویست بەکاربهێنە؛ بەکارهێنانی بڕی زۆر دەبێتە هۆی پێکەوەنوسانی تاڵەکان یان قورس بوونی قژ. ئەنجامەکە بەپێی بڕی بەکارهاتوو و جۆری قژ و پێستی سەر دەگۆڕێت. |
| شێواز و بۆن | شێوازی کلەی مات بۆ دەرکەوتنێکی سروشتی و بێ بریقە (Matte Clay)، بە ئاسانی لەنێوان لەپی دەستدا نەرم دەبێتەوە، خاوەنی بۆنێکی تایبەتە. |
| •چۆنیەتی بەکارهێنانی: | |
| | ئامادەکردن: پێش بەکارهێنان، دڵنیابە لەوەی قژت بە تەواوی وشکە. |
| | نەرمکردنەوەی واکسەکە: کەمێک لە واکسەکە بخەرە سەر لەپی دەستت و دەستەکانت بەیەکدا بخشێنە تاوەکو واکسەکە بە گەرمی دەستت نەرم دەبێتەوە. |
| | شێوەپێدان و کۆتایی: واکسەکە بە یەکسانی بدە لە تاڵەکانی قژت و بەو شێوازەی دەتەوێت دایبنێ. |