کۆمپانیای خۆشناو هەنگاوێکی مێژوویی نا لە بواری پیشەسازی خۆراک لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا لە ساڵی 2020. بە دامەزراندنی کۆمپانیای داس لە شاری هەولێر کە پڕۆژەیەکی گەورەی بازاڕکردنی گەنمە، کە ناودەبرێت بە سایلۆ و کارگەی بەروبومی خۆراکی داس.
بە گەورەترین سایلۆ کوردستان وعێراق و یەکێک لە چوارەم گەورەترین سایلۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە ڕووی قەبارەی هەڵگرتن و توانستی بەرهەمهێنانی ئارد و بەرووبومە خۆراکیەکانی تر کە سایلۆکانی لە بەشێوەیەکی سەرەتایی توانای هەڵگرتنی زیاتر لە 100,000 تەن گەنمیان هەیە.
سەرەڕای ئەمە 13 کارگەی هاوتەریب دامەزراون کە ڕۆژانە 3,000 تەن بەرهەمی جۆراوجۆری گەنم وەک ئارد، ساوەر، پاستا، بسکویت و ئالیک بەرهەم دەهێنن.
ئەم پڕۆژە بەرفراوانە گرنگییەکی بێوێنەی هەیە بۆ گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا کە سوودێکی زۆر بە جوتیاران دەگەیەنێت و هاوکات هەلی کار بۆ نەوەی گەنج دەڕەخسێنێت.
ئامانجی سەرەکی کۆمپانیای داس بریتییە لە گەڕاندنەوەی ئەو سەرمایە گرنگەی کە پێشتر دەچووە دەرەوەی وڵات. بەم شێوەیە هەوڵ دەدرێت ئابووری ناوخۆ بووژێنرێتەوە لە ڕێگەی بەرهەمهێنانی کاڵای خۆماڵی بەرزکوالێتی.
ئەم هەنگاوە نەک تەنها بۆ گەشەی ئابووری گرنگە بەڵکو پشتیوانییەکی بەهێزیشە بۆ بەدیهێنانی خۆبژێوی و ئاسایشی خۆراک.
بێگومان ئەم پڕۆژەیە نموونەیەکی بەرچاوە لە وەبەرهێنانی ستراتیژی کە دەتوانێت کاریگەرییەکی درێژخایەنی ئەرێنی لەسەر ژێرخانی ئابووری و کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی هەبێت.