باخچە و قوتابخانەکانی شاهان لە ساڵی 2014 لە هەولێر دامەزراون و سەر بە بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای خۆشناون نموونەیەکی بەرچاون لە پەروەردەی سەرکەوتوو. ئەم دامەزراوە پەروەردەییە کە باخچەی ساوایان و قۆناغی بنەڕەتی تا ئامادەیی لەخۆ دەگرێت، خزمەتگوزاری فێرکردن بە هاوچەرخترین و بەرزترین کوالێتی پێشکەش بە زیاتر لە 600 قوتابی دەکات و یەکێکە لە خۆشەویستترین قوتابخانە تایبەتەکانی شاری هەولێرە لەبەر سیستەمی خوێندنی و خزمەتگوزاری و گرنگیدان بە فێرخوازان تا هەڵکەوتەی باڵەخانەی خوێندگاکان. لە قوتابخانەکانی شاهاندا، پرۆسەی فێرکردن بە زمانەکانی کوردی و ئینگلیزی بەڕێوە دەچێت. بە سەرپەرشتی ستافێکی پسپۆڕ و لێهاتوو کە پێکهاتوون لە مامۆستایانی ناوخۆیی و بیانی، سەرپەرشتی پڕۆسەی فێرکردن دەکەن. ئەمەش دەرفەتێکی تایبەت دەڕەخسێنێت بۆ قوتابییان تا لە ژینگەیەکی فرەکولتووری و زمانەوانیدا گەشە بکەن. جێی شانازییە کە قوتابخانەکانی شاهان گرنگییەکی تایبەت بە بەشداریکردنی قوتابییەکانیان لە کێبڕکێ نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکاندا دەدەن. هەر ساڵێک، قوتابییانی شاهان بەشداری چەندین کێبڕکێی زانستی دەکەن، کە ئەمەش دەرفەتێکی باش بۆ قوتابییەکان دەڕەخسێنێت تا تواناکانیان پەرە پێ بدەن و ئاستی زانستییان بەرز بکەنەوە. بەم شێوەیە، قوتابخانەکانی شاهان نەک تەنها وەک ناوەندێکی فێرکاری، بەڵکو وەک پردێک لە نێوان کولتووری نیشتمانی و جیهانیدا ڕۆڵ دەگێڕن، و بەردەوام هەوڵ دەدەن نەوەیەکی ڕۆشنبیر بۆ داهاتوو پەروەردە بکەن.
باخچە و قوتابخانەکانی شاهان: پێشەنگی پەروەردەی نوێ
پەیوەندی
لەپەیوەندیدابە لەگەڵمان تیمەکەمان
ئەگەر پرسیارت هەیە، پێویستت بە پشتگیری هەیە، ئێمە لێرەین بۆ یارمەتیدان. پەیوەندیمان پێوە بکە و بە خێرایی وەڵام دەدەینەوە.
زانیاری پەیوەندی
بە ئیمەیل یان تەلەفۆن پەیوەندی بکە لەگەڵ کۆمپانیای خۆشناو و بزانە چۆن دەتوانین یارمەتیت بدەین لە پێداویستییەکانی بەڕێوەبردن و حوکمرانی.