سیاسەتی تایبەتمەندی
کۆمپانیای خۆشناو | Khoshnaw Company
نوێکراوەتەوە لە : 20 ی تشرینی یەکەم 2025
ناساندنی کۆمپانیا
ئەم سیاسەتی تایبەتمەندییە یاخود ( تایبەتمەندیانە ) بۆ خزمەتگوزاریەکانی کۆمپانیای خۆشناو یاخود khoshnawcompany.com ـە کە بریتین لە:
ماڵپەڕی کۆمپانیا: ( زانیاری کەسی کۆناکرێتەوە )
- زانیاری گشتی کۆمپانیا، مێژوو، پڕۆژەکان، هەلی کارەکان، هەواڵەکان، گەلەری
فرۆشگای ئۆنلاین: ) زانیاری کەسی کۆدەکرێتەوە(
- ماڵپەڕی فرۆشگا (khoshnawcompany.com/store)
- پڕۆسەی کڕین و پشتگیری کڕیار
کۆمپانیای خۆشناو لە ساڵی 1983ەوە وەک یەکێک لە پێشەنگە کۆمپانیاکانی کوردستان و عێراق لە بوارەکانی تەکنەلۆجیا، ئاوەدانکردنەوە و پیشەسازی خۆراک خزمەتگوزاری دەکات. ئێمە نوێنەری فەرمی بڕاندە نێودەوڵەتیەکانی وەک LG Electronics، Carrier Air Conditioning،KitchenAid، و Whirlpool ین لە عێراق.
زانیاری پەیوەندی:
ناونیشان: هەولێر - شەقامی کۆیە، کوردستان، عێراق
تەلەفۆن: +9647804433333
ئیمەیڵ: [email protected]
ماڵپەڕ: khoshnawcompany.com
چۆنیەتی کۆکردنەوەی زانیاری
ماڵپەڕی کۆمپانیا (تەنها سەردان)
کاتێک زانیاری کۆمپانیا دەبینیت:
- هیچ زانیاری کەسی داوا ناکرێت یان کۆناکرێتەوە
- تەنها زانیاری تەکنیکی ئاسایی وەک IP address و جۆری وێبگەڕ
- کوکیزی بنەڕەتی بۆ کارکردنی ماڵپەڕ
فرۆشگای ئۆنلاین (ماڵپەڕ)
زانیاری کاتی کڕین (بەبێ هەژمار):
زانیاری ناسیننامە:
- ناوی تەواو بۆ ئامادەکردنی پسولە (فاتورة) و پەیوەندیکردن
- ژمارەی مۆبایل بۆ ناردنی کۆدی جێگیرکردنی SMS و پەیوەندی کاتی گەیاندن
زانیاری گەیاندن:
- ناوی شار یان قەزا
- ناوی شەقام یان ناوچە
- ژمارەی ماڵ یان نیشانەی ناسیننامە
- ئیمەیڵ (ئارەزومەندانە بۆ وەرگرتنی ئاگادارکردنەوە)
زانیاری ئەگەر هەژمار دروست بکەیت
جگە لە زانیاریەکانی سەرەوە، ئەمانەش زیاد دەکرێن:
- وێنەی پڕۆفایل (بەپێی هەژمارەی پەیوەستبوو وەک:گۆگڵ، فەیسبوک...هتد و ئەوانەی پاشتڕاستکراوەی ماڵپەرن)
- مێژووی کڕینەکان و داواکاریەکانی پێشوو
- لیستی کاڵا پاشەکەوتکراوەکان
- سەبەتەی کڕین لە نێوان سەردانەکاندا
- پەسەندەکانی بەکارهێنەر
زانیاری تەکنیکی
ماڵپەڕ:
- ناونیشانی IP بۆ مەبەستەکانی ئاسایش و شیکاری جوگرافی
- جۆری وێبگەڕ و وەشانەکەی
- سیستەمی کارپێکردن
شەکرۆکە (کوکیز ) و بەدواداچوون:
- کوکیزی پێویست:بۆ کارکردنی سەبەتەی کڕین و هەژمار
چۆنیەتی بەکارهێنانی زانیاری
ماڵپەڕی کۆمپانیا
مەبەستە سادەکان:
- شیکاری گشتی: تێگەیشتن لەوەی کە چەند کەس ماڵپەڕ دەبینن
- باشترکردنی ماڵپەڕ: زانین کە کام بەشەکان زیاتر سەرنج ڕادەکێشن
- ئاسایش: بەرگری لە هێرش و چالاکی نامۆ و نەخوازراو
- هیچ پەیوەندی کەسی ناکرێت یان ئاگادارکردنەوە نانێردرێت
فرۆشگای ئۆنلاین (ماڵپەڕ)
مەبەستە سەرەکیەکان:
- جێبەجێکردنی داواکاری: ئێمە زانیاری ئێوە بەکاردەهێنین بۆ جێبەجێکردنی داواکاریەکانتان، ئامادەکردنی پسولە، هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیاکانی گەیاندن و دڵنیایی لە گەیشتنی کاڵا بە کڕیار.
- پەیوەندیکردن لەگەڵ کڕیار: بەکارهێنانی ژمارەی مۆبایل و ئیمەیڵ بۆ ئاگادارکردنەوە سەبارەت بە بارودۆخی داواکاری، ئاگادارکردنەوەی گەیاندن، و چارەسەرکردنی هەر کێشەیەک ڕووبدات.
- جێگیرکردنی زانیاری کەسی: ناردنی کۆدی پشتڕاستکردنەوەی SMS بۆ دڵنیایی لەوەی کە ژمارەی مۆبایل ڕاستە و کڕیار بە ڕاستی هەمان کەسە.
مەبەستەکانی باشتر کردن
- پێشنیارکردنی کاڵا: شیکردنی مێژووی کڕین و چالاکی ماڵپەڕ بۆ پێشنیارکردنی کاڵای گونجاو کە ڕەنگە بەرامبەرت/تان سەرنج ڕابکێشێت.
- چاکسازی ماڵپەڕ: بەکارهێنانی زانیاری ئەدا بۆ تێگەیشتن لەوەی کە بەکارهێنەر/بەکارهێنەران چۆن لەگەڵ ماڵپەڕ کاردەکەن و باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنان.
- ئاگادارکردنەوەی بازرگانی: ناردنی زانیاری سەبارەت بە کاڵا نوێکان، تەرخانکردنەکان، و پێشنیارە تایبەتەکان بە بەکارهێنەرانی کە ڕازیبوونیان نیشان داوە.
مەبەستە یاساییەکان
- پابەندبوون بە یاساکان: جێبەجێکردنی پێداویستیەکانی یاسایی و ڕێنماییەکانی حکومەت لە بواری بازرگانی ئەلیکترۆنی.
- بەرگری لە ساختەکاری: بەکارهێنانی زانیاری تەکنیکی بۆ بەرگری لە ساختەکاری، سپام، و چالاکی نامۆ.
هاوبەشکردنی زانیاری
لایەنی سێیەمی پێویست
- کۆمپانیاکانی گەیاندن: ئێمە ناو و ناونیشانی تەواو و ژمارەی پەیوەندی لەگەڵ کۆمپانیاکانی گەیاندن هاوبەش دەکەین بۆ گەیاندنی کاڵاکان بە کڕیار. ئەم کۆمپانیانە بە ڕێکەوتنی تایبەت پابەندن بە پاراستنی زانیاری.
- پارێزەرانی پشتگیری تەکنیکی: بۆ پاراستن و چاکسازی ماڵپەڕ هەندێک زانیاری تەکنیکی لەگەڵ کۆمپانیاکانی پشتگیری، یاخود کارمەندانی پشتگیری کۆمپانیای خۆشناو هاوبەش دەکەین.
هاوبەشکردنی یاسایی
تەنها لە ئەم حاڵەتانەدا زانیاری هاوبەش دەکەین:
- داواکاری فەرمی لە لایەن دەسەڵاتدارانی حکومەتەوە
- بۆ بەرگری لە مافەکانی کۆمپانیا و بەکارهێنەران
- لە کاتی پێشێلکردنی یاسادا
چی هاوبەش ناکەین؟
بەشی کۆمپانیا:
- هیچ زانیاری کەسی نییە بۆ هاوبەشکردن
بەشی فرۆشگای ئۆنلاین:ئێمە هەرگیز زانیاری کەسی ئێوە:
- نافرۆشین بە کۆمپانیای دیکە
- بەکارنابەین بۆ مەبەستی ڕیکلامی کۆمپانیای دیکە
- بڵاوناکەینەوە بەبێ مۆڵەتی ئێوە
شەکرۆکە/کوکیز و تەکنەلۆجیای بەدواداچوون
شەکرۆکە/کوکیز چییە؟
لە ماڵپەڕدا: کوکیز فایلی بچووکی دەقین کە لە وێبگەڕەکەتاندا پاشەکەوت دەکرێت کاتێک ماڵپەڕەکەمان سەردەدەن.
جۆرەکانی کوکیز بەپێی پلاتفۆرم
ماڵپەڕی کۆمپانیا:
- کوکیزی بنەڕەتی : تەنها بۆ کارکردنی ئاسایی ماڵپەڕ
- کوکیزی شیکاری گشتی: بۆ زانینی ژمارەی سەردانکەر (بەبێ ناسینەوەی کەسی)
فرۆشگای ئۆنلاین (ماڵپەڕ):
- کوکیزی پێویست: بۆ کارکردنی سەبەتەی کڕین و هەژمار
کۆنتڕۆڵکردنی کوکیز
لە ماڵپەڕدا: ئێوە دەتوانن کوکیزەکان کۆنتڕۆڵ بکەن لە ڕێگەی ڕێکخستنەکانی وێبگەڕەکەتانەوە.
مافەکانی بەکارهێنەر
دەستکەوتن بە زانیاری
ئێوە مافتان هەیە کۆپی لە هەموو زانیارییە کەسیەکانتان وەربگرن کە لا ئێمە پاشەکەوت کراون. ئەم داواکارییە لە ڕێگەی ئیمەیڵ یان تەلەفۆنەوە دەکرێت.
ڕاستکردنەوە و نوێکردنەوە
ئەگەر زانیاریەکانتان هەڵە یان کۆن بن، مافتان هەیە داوای ڕاستکردنەوەیان بکەن. ئەمە بە تایبەتی گرنگە بۆ زانیاری پەیوەندی و گەیاندن.
سڕینەوەی زانیاری کەسی
ئێوە مافتان هەیە هەژمارەکەتان بە تەواوی بسڕنەوە لەگەڵ هەموو زانیاری کەسی پەیوەندیدار. کاتێک داوای سڕینەوەی هەژمار دەکەن:
ئەوەی کە دەسبەجێ ڕوودەدات:
- هەموو زانیاری کەسیەکانتان بە تەواوی دەسڕێتەوە
- ناو، ناونیشان، ژمارەی مۆبایل، ئیمەیڵ هەمووی دەسڕێتەوە
- مێژووی کڕین و چالاکی ماڵپەڕیش دەسڕێتەوە
- هەژمارەکەتان ناچالاک دەکرێت
ماوەی گەڕانەوە:
- 30 ڕۆژتان هەیە بۆ گەڕاندنەوەی زانیارییەکانتان
- پێویستە پێش تەواوبوونی ئەم ماوەیە پەیوەندی بە تیمی پشتگیریمان بکەن
- دوای 30 ڕۆژ، گەڕاندنەوەی زانیاری بە تەواوی مەحاڵ دەبێت
چۆنیەتی سڕینەوە:
- بچنە ناو ڕێکخستنەکانی هەژمارەکەتان
- بڕۆنە بەشی "سڕینەوەی هەژمار"
- پڕۆسەی پشتڕاستکردنەوە جێبەجێ بکەن
کۆنتڕۆڵی ئاگادارکردنەوەکان
ئێوە دەتوانن:
- لە ئیمەیڵە بازرگانیەکان دەربچن
- جۆری ئاگادارکردنەوەکان هەڵبژێرن
- بەشداری لە ڕاپرسی و خوێندنەوەکان ڕەت بکەنەوە
ئاسایشی زانیاری
ڕێوشوێنە پاراستنەکان/ئەمنیەکان
- نهێنیکردن: هەموو زانیارییە هەستیارەکان بە تەکنەلۆجیای پێشکەوتووی نهێنیکردن پاراستراون لە کاتی گواستنەوە و پاشەکەوتکردندا.
- دەستڕاگەیشتنی سنووردار: تەنها کارمەندانی مۆڵەت پێدراو دەتوانن دەستیان بە زانیاری کەسی بگات، و تەنها بەو مەرجەی کە بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانیان پێویست بێت.
- چاودێری بەردەوام: سیستەمەکانمان بە بەردەوامی چاودێری دەکرێن بۆ هەر چالاکیەکی گومانلێکراو یان هەوڵی دەستدرێژی.
پاراستن لە سەرپێچی بۆسەر ئاسایشی زانیاری
ئێمە پلانی ئامادەمان هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر نێوانگەرییەکی ئەگەری زانیاری. لە کاتی ئەو حاڵەتەدا ئێمە دەسبەجێ قۆناغەکانی پاراستن جێبەجێ دەکەین و دەسەڵاتدارانی پەیوەندیدار ئاگادار دەکەینەوە.
نوێکردنەوەی سیاسەت
ئێمە ڕەنگە ئەم سیاسەتی تایبەتمەندییە نوێ بکەینەوە بۆ گونجاندن لەگەڵ گۆڕانکاریەکانی یاسایی، تەکنەلۆجی، یان خزمەتگوزاریەکانمان. هەر نوێکردنەوەیەک لە ماڵپەڕەکەدا بڵاودەکرێتەوە و بەرواری نوێکردنەوەش نیشان دەدرێت.
پەیوەندیکردن
بۆ هەر پرسیار یاخود نیگەرانی یان داواکاریەک سەبارەت بەم سیاسەتی تایبەتمەندییە یان چۆنیەتی مامەڵەکردنمان لەگەڵ زانیارییەکانتان:
کۆمپانیای خۆشناو
ناونیشان:هەولێر - شەقامی کۆیە، کوردستان، عێراق
تەلەفۆن:+9647804433333
ئیمەیڵ:[email protected]
کاتەکانی کار:9:00- 17:30 (شەممە تا پێنج شەممە – جگە لە ڕۆژانی پشو)
بەیاننامەی گرنگ:
ماڵپەڕی کۆمپانیا:بە سەردانی بەشەکانی زانیاری کۆمپانیا، تەنها زانیاری تەکنیکی ئاسایی کۆدەکرێتەوە و هیچ زانیاری کەسی داوا ناکرێت.
فرۆشگای ئۆنلاین:بە بەکارهێنانی فرۆشگا (ماڵپەڕ )، ئێوە ڕازیبوونتان نیشان دەدەن بە کۆکردنەوە و بەکارهێنانی زانیاری کەسیتان بەو شێوەیە کە لێرەدا باس کراوە.