1983
دەستپێکی گەشتی بازرگانی
بەڕێز غەفور مەجید خۆشناو دەستی بە کاروانی بازرگانی کرد لە ساڵی 1983 و چەندین کۆمپانیای گەورەی دامەزراند کە کۆمپانیای خۆشناو بۆ وەبەرهێنانی بازرگانی یەکێکە لەوان.
هەر لە سەرەتاوە کۆمپانیای خۆشناو وەک ئەستێرەیەکی درەوشاوە لە نێو هاوتاکانیدا دەرکەوت. بە ڕاشکاوی و دڵپاکی و سەربەخۆیی ناوبانگی دەرکرد. ئەم تایبەتمەندییە بەرزانە بوونە بناغەی ئەو شکۆ و سەرکەوتنەی کە ئەمڕۆ کۆمپانیای خۆشناوی پێ دەناسرێتەوە.
2006
ئێڵ جی
کۆمپانیای خۆشناو بۆ وەبەرهێنانی بازرگانی بووە تاکە دابەشکاری فەرمی هەموو بەرهەمەکانی ئێڵ جی (LG) لە عێراقدا لە ساڵی 2006. ئەم بەرهەمانە؛ تەلەفزیۆن، سیستەمی دەنگی، ئامێرە ناوماڵییەکان، ساردکەرەوە، شاشەی کۆمپیوتەر و چەندین بەرهەمی تری پێشکەوتوو دەگرێتەوە. ئەم هەنگاوە کۆمپانیای خۆشناوی کردە پردی نێوان تەکنەلۆژیای جیهانی و بازاڕی عێراق.
2008
کاریەر
کۆمپانیای خۆشناو بۆ وەبەرهێنانی بازرگانی بووە تاکە دابەشکاری فەرمی ساردکەرەوەکانی کاریەر (Carrier) لە عێراقدا لە ساڵی 2008. کاریەر پێشەنگێکی جیهانییە لە بواری چارەسەرییەکانی ساردکردنەوە گەرمکردنەوە.
ئەم هاوبەشییە، دەرگای کردەوە بۆ هێنانی باشترین و نوێترین تەکنەلۆژیای ساردکردنەوە بۆ ماڵ و شوێنە بازرگانییەکانی عێراق. بەم هەنگاوە، کۆمپانیای خۆشناو جارێکی تر سەلماندی کە لە پێشەنگی هێنانی بەرهەمە جیهانییە بەناوبانگەکانە بۆ بازاڕی ناوخۆیی.
2011
فیوچەر ستی
بەڕێز غەفور مەجید خۆشناو خاوەن و بەڕێوەبەری گشتی پڕۆژەی فیوچەر ستییە. ئەم پڕۆژەیە لە ساڵی 2011 لە هەولێر دەستی پێکرد و ڕووبەرەکەی 670,000 مەتر چوارگۆشەیە. لەسەر ڕێگای مەسیف ( صلاح الدين - پیرمام ) فیوچەر ستی ڤێلا و شوقەی پێشکەوتوو لەخۆدەگرێت لەگەڵ خزمەتگوزارییەکانی وەک قوتابخانە، دوکان، مزگەوت و ناوەندی وەرزشی. ئەم پڕۆژەیە نموونەی ژیانێکی هاوچەرخە لە کوردستان.
2013
وێرلپوڵ
لە ساڵی 2013 کۆمپانیای خۆشناو بۆ وەبەرهێنانی بازرگانی بووە تاکە دابەشکاری ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و کەلوپەلی ناوماڵی وێرلپولڵ (Whirlpool) لە عێراقدا.
ئەم هەنگاوە بەرهەمە پێشکەوتووەکانی وێرلپوڵی گەیاندە ماڵەکان کۆمپانیای خۆشناوی کردە پردی نێوان تەکنەلۆژیای نوێی ناوماڵ و بەکارهێنەرانی عێراقی.
2014
باخچە و قوتابخانەکانی شاهان
باخچە و قوتابخانەکانی شاهان لە ساڵی 2014 لە هەولێر دامەزرا. ئەم دامەزراوە پەروەردەییە سەر بە بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای خۆشناوە.
ئەم پڕۆژەیە نیشانەی هەنگاونانی کۆمپانیای خۆشناوە بۆ ناو بواری پەروەردە، کە گرنگی بە پێگەیاندنی نەوەی داهاتوو دەدات.
2015
کۆمپانیای پەروەردەیی ڕۆناکی هەولێر
لە ساڵی 2015 کۆمپانیای پەروەردەیی ڕۆناکی هەولێر بووەتە بەشێکی گرنگ لە کۆمپانیای خۆشناو بۆ وەبەرهێنانی بازرگانی. شایانی باسە کە چالاکییە پەروەردەییەکانی ئەم کۆمپانیایە لە ساڵی 1994ـەوە دەستی پێکردووە.
ئەم یەکگرتنە هەنگاوێکی گرنگە لە بەرفراوانکردنی کاری کۆمپانیای خۆشناو لە بواری پەروەردەدا کە پشت بە ئەزموونی درێژخایەنی ڕۆناکی هەولێر دەبەستێت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پەروەردەیی و کوالێتی بەرز لەبوارەکەدا.
2016
زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک
زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک (TIU) زانکۆیەکی تایبەتە کە لە ساڵی 2008 لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان-عێراق دامەزراوە. لە ساڵی 2016 کۆمپانیای خۆشناو بووە خاوەنی پشکی سەرەکی ئەم زانکۆیە.
ئامانجی سەرەکی زانکۆ ئەوەیە ببێتە پێشەنگترین دامەزراوەی ئەکادیمی لە بوارەکانی پەروەردە، توێژینەوە، گەشەپێدان و خزمەتگوزارییە گشتییەکان.
2016
نوکتێک
کۆمپانیای خۆشناو بووەتە نوێنەری تایبەتی نوکتێک (Nuctech)، کە هەگبەی کۆمپانیاکەی بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی ئاسایش و پشکنین فراوانتر کردووە. ئەم هاوبەشییە کۆمپانیای خۆشناوی خستووەتە پێشەنگی هێنانی نوێترین تەکنەلۆژیای پشکنین و ئاسایش بۆ ناوچەکە.
2017
فڵای ناس
کۆمپانیای خۆشناو بووەتە نوێنەری تایبەتی هێڵی ئاسمانی فڵای ناس لە ساڵی 2017 کە کۆمپانیایەکی هێڵی ئاسمانی تایبەتی سعودیە.
ئەم هاوبەشییە دەرفەتی گەشتکردنی ئاسانتر و هەرزانتری بۆ هاووڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان ڕەخساندووە بۆ سعودیە هەروەها ئەمە نیشانەی متمانەی نێودەوڵەتییە بە توانا و پێگەی کۆمپانیای خۆشناو لە بواری خزمەتگوزاریی گەشتیاری و گواستنەوەدا.
2020
سایلۆ و کاردگەی داس
لە ساڵی 2020 کۆمپانیای خۆشناو هەنگاوێکی مێژوویی نا لە بواری پیشەسازی خۆراک لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا. بە دامەزراندنی کۆمپانیای داس لە شاری هەولێر کە پڕۆژەیەکی گەورەی بازاڕکردنی گەنمە کە ناودەبرێت بە سایلۆ و کارگەی بەروبومی خۆراکی داس.
2021
کارگەی پۆڵا
لە ساڵی 2021 کۆمپانیای خۆشناو گەورەترین کارگەی پۆڵا لە هەولێردروست دەکات. ئەم پڕۆژەیە لەسەر ڕووبەری225,000 مەتر چوارگۆشە بنیادنراوە. ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی پێشخستنی پیشەسازی، دابینکردنی هەلی کار و بەهێزکردنی ئابووری ناوخۆیی.
2025
کیچ ئەید
کۆمپانیای خۆشناو بوو بە بریکاری تاقانەی کیچن ئەید KitchenAid لە ساڵی 2025 لە تەواوی عێراق. ئەم هاوبەشییە هەلێکی ناوازەی بۆ هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان ڕەخساند تا دەستیان بگات بە باشترین و بەناوبانگترین ئامێرەکانی چێشتخانە لە جیهاندا، کە ئەمەش نیشانەی متمانەی براندە جیهانییەکانە بە پێگەی بەهێزی کۆمپانیای خۆشناو.
2025
"ئێڵ جی " بۆ چاودێری ماڵ و تەندروستی
کۆمپانیای خۆشناو بوو بە دابەشکەری فەرمی بەرهەمەکانی LG Household & Health Care (LG H&H) لە عێراق لە ساڵی 2025. ئەم هاوبەشییە براندە جیهانییە کوالێتی بەرزەکان لە بوارەکانی جوانی، چاودێری پێست و ناوماڵ دەهێنێتە ناو ماڵە عێراقییەکان، بە ئامانجی باشترکردنی ئاستی بژێوی و تەندروستی هاوڵاتیان.