لە 11ی کانونی یەکەم، لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی هۆتێل دیڤان، ژمارەیەکی بەرچاو لە وەبەرهێنەران و بریکارەکان بەشدارییان کرد لە کۆنگرەی ساڵانەی کۆمپانیای خۆشناو، بریکاری سەرەکی LG لە عێراق. کۆنگرەکە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی LG لە عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەچوو.
لە کۆنگرەکەدا داهێنانە تەکنەلۆژییە نوێیەکانی سپلیتی LG خرانەڕوو وەکو:
•تایبەتمەندی کۆنترۆڵکردنی ئەمپێری کارەبا, پەرەپێدان بۆ ٦ ئاست، بۆ هەردوو مۆدی ساردی و گەرمی.
• تەکنۆلۆژیای Dual Inverter بۆ پاشەکەوتی وزە.
• سیستەمی پاککردنەوەی هەوا.
• تایبەتمەندی کۆنترۆڵکردنی زیرەک لەڕێگەی مۆبایلەوە.
• گرتنەبەری رێکاری گونجاو بۆ بەرەوپێشبردنی بەشی چاککردنەوە، وە دامەزراندنی ئەپلیکەیشنێکی نوێی تایبەت
بۆ ئەم مەبەستە.
کارنامەی داهاتوومان جەخت دەکاتەوە لەسەر پێشکەشکردنی تەکنەلۆژیای نوێ و فراوانکردنی تۆڕی خزمەتگوزاری، لەگەڵ پەرەپێدانی بەرهەمەکانمان.
<<< کلیک بکە >>> بۆ بینینی وێنەکان