کۆمپانیای خۆشناو بەشدارە لە دەیەمین پێشانگای کار (Career Day) لە زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک.
کۆمپانیای خۆشناو پێشەنگە لە دۆزینەوەی بەهرە نوێیەکان! لە میانەی دەیەمین پێشانگای ڕۆژی پیشەیی (Career Day) لە زانکۆی تیشک، بەشدارین و 25 هەلی کاری جۆراوجۆر پێشکەش دەکەین کە دەرفەتی گەشەکردن و پەرەسەندنی پیشەیی دابین دەکات.
کۆمپانیاکەمان ناسراوە بە کولتووری کاری داهێنەرانە، ژینگەیەکی هاندەر، و بایەخدان بە گەشەپێدانی بەردەوامی کارمەندەکانی. بۆیە ئەگەر بەدوای دەرفەتێکدا دەگەڕێیت کە توانا و داهێنانەکانت بەهەند بگیرێت، ئەم هەلی کارەکانە بەردەستە:
• فرۆشتن.
• فەننی و تەکنیکی
• وانەبێژی (مامۆستا)
• کارگێڕی
• داتا ئینتری
• چەندین دەرفەتی کاری تر.
وەرن و بەشێک بن لە تیمێکی سەرکەوتوو کە بایەخ بە بەهرە و تواناکانتان دەدات!
 13-14ی ئایار، کاتژمێر 10ی بەیانی تا 4ی ئێوارە
 13-14ی ئایار، کاتژمێر 10ی بەیانی تا 4ی ئێوارە زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک
 زانکۆی نێودەوڵەتی تیشکبۆ بینینی هەموو وێنەکان
 
                     
             
                                     
                                     
                                     
                
             نووسەر
                نووسەر
                 
     
     
     
     
     
     
    